شبكة لالش الاعلامية

48 كچ و كورێن ئاواره‌يێن ئێزدی هه‌ڤژينيێ دكن

48 كچ و كورێن ئاواره‌يێن ئێزدی هه‌ڤژينيێ دكن 

باسنيۆز:fe6aa8ed4a5d59bbf57a22872fd74d9f_l

48 كچ و كوڕی کوردی ئاوارەی ئێزیدی لە شاری دهۆك لەسەر پەیڕەوی ئایینەکەی خۆیان گرێبەستی هاوسەرگیرییان کرد.

لە کەمپی کەبەرتۆ یەک، 24 بووک و زاوای کوردی ئێزیدی دەستیان لە ناو دەستی یەکتر نا، لە رێگەی نوێنەری مەرجەعیەتی ئاینی کوردانی ئێزیدی گرێبەستی هاوسەرگیریان ئیمزا کرد.

سعود مستۆ نەجم بەڕێوەبەری کەمپی کەبەرتۆ یەک رایگەیاند “پڕۆسەی هاوسەرگیری لە کەمپەکان مانای بەردەوامی ژیانە، کوردانی موسڵمان و کوردانی ئێزیدی بەبێ بوونی هیچ کێشەیەک برایانە لەگەڵ یەکتری دەژین، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێ کە هەرێمی کوردستان جێگەی پێکەوە ژیانی هەموو ئایین و ئایینزاکانە، ئێمەش وەک کارگێڕی کەمپ بە هەموو توانایەک پشتگیری لە پڕۆژەکانی لەم چەشنە دەکەین و جێگەی خۆشحاڵی هەموو لایەکمانە، کە کارئاسانی بکرێت بۆ ئەوەی گەنجانی کوڕ و کچ لە کەمپەکان بەرێگەی ئایینەکەیانەوە هاوسەرگیری بکەن”.

بەڕێوەبەری کەمپەکە گوتی “لەبەرئەوەی بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری کوردانی ئێزیدی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆشاییەکی یاسایی هەیە و یاسای تایبەت بە کوردانی ئێزیدی نییە، بۆیە لە رێگەی مەرجەعیەتی ئایینی کوردانی ئێزدی بابە شێخ ئیمزای کۆتایی پڕۆسەی هاوسەرگیری دەکرێت بە پێچەوانەی کوردانی موسڵمان کە لە دادگاکان مامەڵەی هاوسەرگیری تەواو دەکەن”.

پڕۆسەی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ یەکێکە لە پڕۆژەکانی رێکخراوی ناحکومی هاریکار کە ساڵانە لە کەمپی ئاوارەکاندا دووبارەی دەکەنەوە، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری بەشی یاسایی و کۆمەڵایەتی رێکخراوەکە، ئاڤیڤان نجم رەشید دەڵێ “رێکخراوەکەمان هەڵستاوە بە ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری بۆ ٦٠ کەس لە ئاوارەی کەمپی کەبەرتۆ یەک، ئامانجمان دروستکردنی کەشێکی ئارام و بنیاتنانی پێکەوە ژیانە لە نێوان ئایین و ئایینزاکان کە ئەمە بووەتە سیمبولی هەرێمی کوردستان لە رابردوو و لە ئێستاشدا”.

هەروەها دەشڵێت: “ئێمە هەموو کارئاسانییەکمان بۆ ئەو بووک و زاوایانە کردووە کە لە ناویان لە لیستی پڕۆسەی هاوسەرگیری بەکۆمەڵدا هاتووە و تێچووی ئاهەنگ و جلوبەرگی بووک و زاوا و رازاندنەوەیان دابینكردنی خواردن و پێشوازی کردن لە مێوانان لە ئەستۆی رێکخراوەکەمان دایە، بۆ ئاییندە پڕۆژەی گەورەتر و جیاوازتر بۆ ئاوارەی کەمپەکان ئەنجام دەدەین و هەوڵدەدەین ژمارەی ئەو کەسانە زۆر زیاتر بکەین کە دەیانەوێت پڕۆسەی هاوسەرگیری بکەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچەكا رزگاربووی:پاشەرۆژا ئێزدیان ل عێراقێ‌ دمەترسیێ‌ دایە

Lalish Duhok

چیرۆكا رزگاركرنا دوو كچێن ئێزدى ژ ده‌ستێ تيرۆرستێن داعشێ

Lalish Duhok

ئيساله‌ 50 ژن ل كوردستانێ هاتينه‌ كوشتن

Lalish Duhok