سلێڤانەیی: هەفتيا بێت بوودجا عێراقێ دێ ئێته پەسەندكرن
بەغدا-KDP.info-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پێویستە ئەم حەفتەیە لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆی لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە بكات، چونكە حەفتەی داهاتوو دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێت.
حاكم (سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “بڕیارە سبەی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو كۆ ببێتەوە و تێیدا ئامادەكاری دەكات بۆ راپۆرتی كۆتایی پڕۆژەیاسای بوودجە و لە كۆبوونەوەی سبەیدا ماددە بە ماددە گفتوگۆی لەسەر دەكەن بۆ ئەوەی تاوەكو حەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاساكە ئامادە بكەن بۆ دەنگدان”.
(سلێڤانەیی) گوتیشی، بڕیارە سەرەتای حەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێ بكەنەوە و لە حەفتەی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بوودجە دەخرێتە دەنگدان و پەسەند دەكرێت، لەبەر ئەوەی لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پەرلەمان پشووی زستانەی خۆی وەردەگرێت، بۆیە پێویستە هەرچۆنێك بێت حەفتەی داهاتوو بوودجە پەسەند بكرێت.
ڕوونیشی كردەوە، بڕیار دراوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجە و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا رۆژەكەی دیاری نەكراوە.
پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بڕەكەی١٠٠ترلیۆن دینارە و رێژەی كورتهێنانیش ٢١ترلیۆن دینارە، هەروەها پشكی هەرێمی كوردستانیش١٧%ـە كە دەكاتە ١١ترلیۆن دینار.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
