سه‌رۆكایه‌تيا هه‌رێما كوردستانێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر
باسنيۆز:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری حله ده‌كات.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ(باس‌نیوز) نێردراوه و له‌به‌شێكیدا هاتووه”وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان ده‌كه‌ین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه راده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین”.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:-
رۆژی پێنجشه‌ممه 24/11/2016 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌شاری حله 70 هاووڵاتیانی بێ‌تاوان شه‌هید و 20 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان ده‌كه‌ین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه راده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
له‌وه‌ش دڵنیاین، كه كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان و پەلاماری له‌مجۆره دادی شكسته‌كانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ نادات و چاره‌نووسی تیرۆریستان سه‌رشۆڕی و له‌ناوچوونه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
24/11/2016
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
