ئاڤه‌دانكرنا مووسلێ ١٩٠ ملیۆن دۆلار پێتڤينه
ئاژانسەکان-KDP.info-
بەپێی پێشبینیی ئاژانسی هاوکاریی ئەمەریکا، پرۆسەی دوای ئازادکردنەوە مووسڵ و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە پێویستی بە ١٩٠ ملیۆن دۆلار دەبێت.
ئاژانسی هاوکاریی ئه‌مەریکا، (ی‌و ئێس ئه‌ید)، ڕایگه‌یاند، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مووسڵ ١٩٠ ملیۆن دۆلاری پێویسته، ئەمە له‌کاتێکدایە کە ٤٠%ی شاره‌که وێران بووه.
به پێی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی حوکمڕانی و ده‌رفه‌تی ئابووری لە ئاژانسی هاوکاریی ئەمریکا، کە له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا قسه‌ی بۆ چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێک کردووه، “ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ ١٩٠ ملیۆن دۆلاری دەوێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و بڕه پاره پێشبینی کراوه بگۆڕێت، چونکه شه‌ڕ و وێرانکاری له شاره‌که‌دا به‌رده‌وامه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
