ڤیان دەخیل:2 ملیار دینار بۆ رزگارکرنا ئێزدييان هاتنه تەرخانكرن
تۆرا لالش يا راگههاندنێ
پەرلەمانتارێکی کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لە بودجەی گشتیی 2017ی عێراقدا، بڕی 2 ملیار دینار بۆ ڕزگارکردنی کچان و ژنان و منداڵانی ڕفێندراوی ئێزدی تەخان کراوە.
ڤیان دەخیل ئەوەشی بە (باسنیوز) گوت کە پاش سێ ساڵ لە داگیرکردنی شنگال و ڕفاندنی کچان و ژنان و منداڵانی کوردی ئێزدی لەلایەن ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بڕی 2 ملیار دینار بۆ ڕزگارکردنی ئەو ڕفێندراوانە تەرخان کراوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ڕۆژی ڕوودانی کارەساتەکەوە تاوەکوو ئێستا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شەو و ڕۆژ کار بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی دەکات و نووسینگەیەکی بۆ ئەم مەبەستە کردووەتەوە کە زیاتر لە 2800 ڕفێندراو ڕزگار کراون.
دەخیل ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”لە ماددەی 33ی یاسای بودجەی گشتیی 2017ی عێراقدا، بڕی 2 ملیار دینار بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی تەرخان کراوە کە پێشتر ئێمە ئەو داوایەمان کردبوو و لەلایەن لێژنەی داراییەوە ڕەزامەندی لەسەر درابوو“.
لە 3\8\2014، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، هێرشی کردە سەر شاری شنگال و داگیری کرد، لەو چوارچێوەیەشدا هەزاران گەنج و مێردمنداڵی کوردی ئێزدی لە ڕەگەزی نێر کوشت و هەزاران ژن و کچ و منداڵی کوردی ئێزدیشی ڕفاند کە دواتر بازاڕێکی بۆ مامەڵەکردن بەو مرۆڤانە کردەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
