شبكة لالش الاعلامية

پیرە ژنه‌كێ50 ملیۆن دۆلار هەینە و نزانت چ لێ بکت

پیرە ژنه‌كێ50 ملیۆن دۆلار هەینە و نزانت چ لێ بکت

خەندان96122016_pyraazhn
لویس ئۆسلین خاوەنی 50 ملیۆن دۆلارەو نازانێت چی لێ بکات، ئەو پیرە ژنە لەیەکێک لە ئامێرەکانی لۆتەریدا ئەو بڕە پارە خەیاڵییەی بۆ دەردەچێت، بەڵام دەڵێت نازانم چی لەو هەموو پارەیە بکەم.

ناوبراو تەمەنی 80 ساڵەو لە یەکێک لە گوندەکانی کەنەدا دەژی، رۆژێک دەچێت بۆ یەکێک لە کۆگاکان بۆ کڕینی شتومەک، بەڕێکەوت کارتێکی دەرچوونی لۆتەری دەکڕێت و دەیکاتە نێو ئامێرەکەوە، بەڵام کاتێک پارەکەی بۆ دەردەچێت وادەزانێت 15 دۆلارە، دواتر دەیکاتەوە نێو ئامێرەکەو وادەزانێت 500 دۆلارە، پاشان بانگی یەکێک لە کارمەندەکانی کۆگاکە دەکات وا دەزانێت هەڵەیەک لە ئامێری لۆتەرییەکەدا هەیە، کارمەندەکەش پێی دەڵێت ئەوەی بۆت دەرچووە 50 ملیۆن دۆلارە.

لەگەڵ بیستنی ئەو هەواڵە دەستبەجێ پیرە ژنەکە بێدەنگ دەبێت و دەڵێت “ئەو بڕە پارەیە بۆ کەسوکارەکەم بڕێکی زۆرەو یارمەتیان دەدات، بەڵام بۆ من زۆر بڕێکی گەورەیەو نازانم چی لێبکەم، بریا 20 بۆ 30 ساڵ لەمەوبەر ئەو پارەیەم بۆ دەربچوایە”.

هەواڵەکە بەنێو گوندەکەیاندا بڵاودەبێتەوەو پیرە ژنەکەش دەڵێت “سێ منداڵم هەیە و نۆ کوڕەزام هەیەو ئەوانیش هەشت منداڵیان هەیە، دمەوێت یارمەتی ئەوانی پێ بدەم”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پاشمايێن که‌ڤنترین كەشتيێ ل جیھانێ دا هاتنه‌ ديتن 

Lalish Duhok

د ديارده‌يه‌كا دەگمەن دا زارۆيه‌كى بێ پيست ژ دایك دبت  

Lalish Duhok

هه‌ر گه‌نجه‌كى فه‌ره‌نسی فیتكێ بۆ ره‌گه‌زێ به‌رامبه‌ر لێبده‌ت ب 750 یۆرۆيا تێته‌ سزادان 

Lalish Duhok