فەیسبوک و مایکرۆسۆفت و تویتەر و یوتیوب رێککەفتن
خەندان 
بەشێوەیەکی فەرمی لە بەیاننامەیەکیاندا، هەر چوار گەورە کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تویتەر و فەیسبوک و یوتیوب و مایکرۆسۆفت رێککەوتن لەسەر یاسایەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، رێکخراوە تیرۆرستییەکان توانییان هەوادارێکی زۆر لە خۆیان کۆبکەنەوەو نمایشی چالاکییەکان بن بەمەبەستی دەرخستنی ئاستی بەهێزییان بەڵام لە کۆتایدا ئەو رێگەیەشیان لێدەگیرێت.
لەماوەی رابردوو یەکێتی ئەوروپا داوایەکی لەو کۆمپانیایانە کرد کە مافی ئەوەی پێبدرێت بتوانێت بچێتە ناو ئەو هەژمار و پەیجانەوە کە پڕوپاگەندەی کاری تیرۆرستی و بانگەشەی توندوتیژی دەکەن بۆ ئەوەی بتوانێت زانیاریی دەستبکەوێت و هەروەها دەسەڵاتی داخستن و سڕینەوەشی هەبێت.
لەدوای چەند کۆبوونەوەیەک لە ئەنجامدا یوتیوب و فەیسبوک و تویتەر و مایکرۆسۆفت رێککەوتن لەسەر کۆمەڵێک خاڵ و بڕیاریاندا بەهەموو جۆرێک بەرەنگاری هەژمار و پەیج و بابەتە تیرۆرستییەکان ببن و رێگرییان لێبکەن.
هەروەها ئاماژەشیان بەوەداوە لە رێگەی بنکەیەکی زانیارییەوە سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە هاوبەشی دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی بابەتی تیرۆر لە رێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەوە بێت یاخود ڤیدیۆ، بۆ ئەو کارەشیان پشت بە ئامێری زیرەک دەبەستن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
