په‌رله‌مانێ ئه‌وروپا داخوازا پاراستنا گۆرێن بكۆمێن شنگال دکه‌ت
ZNA – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له بڕیارێكدا داوا ده‌کات که گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال بپارێزرێن و وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی جینۆساید به‌کار بهێنرێن.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له بڕیارێکدا داوا ده‌کات حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال بپارێزن و وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی جینۆساید و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ بۆ دادگایی‌کردنی نێوده‌وڵه‌تیی داعش به‌کاربهێنرێن. له بڕیاره‌که‌دا، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ڵێت “زۆر به توندی داوا ده‌که‌ین له کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، تا ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه‌ی که له عێراق تۆمار کراون وه‌ک به‌ڵگه‌ی زیاتری جینۆساید له‌به‌ر چاو بگیرێت له‌سه‌ر داعش له به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان”. هه‌روه‌ها دەڵێت: “داوا له ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌که‌ین له عێراقدا به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، تا هه‌نگاوی خێرا هەڵبگرن بۆ پاراستنی شوێنی گۆڕه‌کان له ده‌وره‌ی چیای” شنگال،که توانرا دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی له داعش ئازادیی چوونه ئه‌و ناوچانه هه‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو کارێکی پێویست بکات تا به‌ڵگه‌ی تاوانی شه‌ڕ و تاوانی دژ به مرۆیی بپارێزرێ که له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام دراون. ” هه‌روه‌ها داواده‌کات که شاره‌زای پزیشکی دادی بێن نه‌خشه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان بکه‌ن و شرۆڤه‌یان بکه‌ن و هاوکار بن له به‌ڕێوه‌بردنیان، ده‌نا زۆر به‌ڵگه‌ی گرنگ له‌ناو ده‌چن.
هه‌ر له‌و بڕیاره‌دا هاتووه “یەکێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتییه‌که هه‌روه‌ها کۆمه‌کبه‌خشانی نێوده‌وڵه‌تیی دیکه پێویسته ئاسانکاریی بکه‌ن بۆ هاوکاریکردنی حکومه‌تی عێراق بۆ دروستکردنی تیم له سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و ژێرخانی پێویست بۆ پاراستن و شرۆڤه‌کردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که ده‌کرێت ببنه بناغه‌ی پرۆسه‌ی دادگایی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و به‌رپرسکردنی داعش، به ئامانجی ئه‌وه‌ی به تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و دژ به مرۆڤایه‌تی و جینیۆساید بناسێنرێن”. داواش ده‌کات خه‌ڵکه ڕه‌سه‌نه‌که بگه‌ڕێندرێنه‌وه شوێنی خۆیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و پارێزگایه‌کی دانپێدانراو له ده‌شتی نه‌ینه‌وایان بۆ دروست بکرێت و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
