فرۆكه‌یه‌ك ته‌نها بۆ سێ ئافره‌تا
باسنيۆز:
سێ گه‌شتیاری ئافره‌ت بۆیان ده‌ركه‌وت، له گه‌شتێكی فڕۆكه‌یه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی به‌ریتانی كه جێگه‌ی 150 گه‌شتیاری تیادایه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌یان بۆ سێ كاتژمێر دواخرا، ته‌نها ئه‌وان له‌و فڕۆكه‌یه گه‌شت ده‌كان.
ماڵپه‌ڕی “ده‌یلی مه‌یل”ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه لۆرا ستیڤانر (34 ساڵ) و ساره هانت (35 ساڵ) و لۆری لین واڵه‌ر (33 ساڵ) پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه فڕۆكه‌خانه، زانیویانه گه‌شته‌كه‌یان دوا ده‌خرێت.
كاتێك سێ ئافره‌ته‌كه ده‌گه‌نه فڕۆكه‌خانه، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌سه‌ر واده كۆنه‌كه گه‌شتبوونه فڕۆكه‌خانه، به فڕۆكه‌یه‌كی دیكه گه‌شتیان كردووه و ته‌نها ئه‌وان ماونه‌ته‌وه.
لۆرا، گوتی :” وه‌كو ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووین و ستافی فڕۆكه‌وانی پێشوازییان لێكردین و له سه‌ر كورسی پله‌ی بازرگانان دایاننشاندین هه‌رچه‌نده ته‌نها 98.04 دۆلاریان بۆ تكتی گه‌شته‌كه داوه”.
هه‌روه‌ها دا‌واشیان لێكراوه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانه‌كه، وێنه‌ی یادگاری بگرن، لۆرا گوتیشی :” وه‌ك ئه‌وه بوو فڕۆكه‌كه‌مان ته‌نها بۆ خۆمان به كرێ گرتبێت، هه‌رگیز ئه‌و یادگارییه‌م بیر ناچێت”.
كاپتنی فڕۆكه‌كه‌ش ڕای گه‌یاند:” تا ئێستا گه‌شتێكی له‌و شێوه‌یه نه‌كردووه كه ژماره‌ی گه‌شتیاران هێنده كه‌م بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
