شێخ شامۆ: په‌كه‌كه زارۆكێن ئێزدی دره‌ڤينت
شنگال-KDP.info-![]()
نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، په‌كه‌كه ئاسته‌نگ و مه‌ترسیی له‌سه‌ر هاتووچۆی شه‌وانه‌ی هاووڵاتییانی شنگال و ده‌وروبه‌ری دروست ده‌كه‌ن و بازگه‌یان داناوه و لێ ناگه‌ڕێن خه‌ڵك به شه‌وان هاتووچۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌یش وای كردووه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه جارێكی دیكه ئاواره ببنه‌وه.
(شێخ شامۆ) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕگه‌یاند: “هه‌بوونی په‌كه‌كه له شنگال و داگیركردنی بینا و خانووه‌كانی هاووڵاتیان، بۆته هۆكاری ترس بۆ هاووڵاتیانی شنگال كه زاڵگه و بازگه‌یان داناوه و ڕێگری له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و لێ ناگه‌ڕێن خه‌ڵك به ئاسایی هاتووچۆ بكات، به‌تایبه‌تی شه‌وان، هه‌ر كه‌سێكیش خوێن دار بێت و كه‌سێكی باش نه‌بێت ده‌چێته ناو په‌كه‌كه و ئه‌وانیش ڕێزی لێ ده‌گرن، كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر داهاتووی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه دروست ده‌كات”.
نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: “هه‌ندێك خه‌ڵك گه‌ڕابوونه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌كان، دوای ڕفاندنی منداڵه‌كانیشیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه جارێكی دیكه ئاواره بوونه‌وه”.
(شێخ شامۆ) ده‌شڵێت، په‌كه‌كه پیلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن، كه دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه بخه‌نه ناو هاووڵاتییانی شنگال و ده‌وروبه‌ری”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
