شبكة لالش الاعلامية

خزمەتكارییەک بۆ واتس ئاپ دئێته‌ زێده‌كرن

خزمەتكارییەک بۆ واتس ئاپ دئێته‌ زێده‌كرن 

باسنيۆز:51e9a9db05903f21cf51be2d886594d6_l

ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژیی نوێ ئاشکرای کردووە، لە داھاتوویەکی نزیکدا، تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ)، زیاد دەکرێت.

ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژیی نوێی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا، خزمەتگوزاریی دەستکاریکردن و گۆڕینی نامەکان دوای ناردنیان، بۆ واتس ئاپ زیاد دەکرێت.

تیشک خراوەتە سەر ئەوەش، کە ئێستا بەرپرسانی واتس ئاپ، کار لەسەر زیادکردنی ئەو خزمەتگوزارییە دەکەن، کە بەکارھێنەرانی واتس ئاپ لە داھاتوویەکی نزیکدا دەتوانن دوای ئەوەی نامەیەکیان بۆ ھاوڕێیەکیان نارد، ئەگەر ویستیان نامەکە بگۆڕن، یان شتێکی تێدا بسڕنەوە، دەتوانن دەستکاریی ئەو نامەیە بکەن، کە بۆ ھاوڕێیەکەیان ناردبوو.

ئێستا کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) خاوەنی پڕۆگرامی واتس ئاپە، ئەم پڕۆگرامەش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئایفۆنا 2019 چاوان بت؟

Lalish Duhok

تایبەتمەندیەکا نوو بۆ کامیرا فێسبووکێ هاتە زێدەکرن

Lalish Duhok

وێنێ ب مليۆنه‌ها بكارهێنه‌رێن فه‌یسبۆكى هاتنه‌ دزين  

Lalish Duhok