نەفتا کوردستانێ ب مەرجهكى دێ رادەستی بەغدايێ ئێته كرن
باسنيۆز:
پەرلەمانتارێک مەرجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رادەستکردنی نەوتی کوردستان بە حکوومەتی عێراق، بڵاو دەکاتەوە.
دڵشاد شەعبان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش، ”ئەگەر ھاتوو بەغدا ئامادەبوو برێک پارەی زیاد لەو داھاتەی لە فرۆشتنی نەوت دەستمان دەکەوێت بمانداتێ، ئەوە ئامادەین نەوتی خۆمان رادەستی کۆمپانیای (سۆمۆ)بکەین“.
دڵشاد شەعبان هەروەها رایگەیاند، کە تاوەکو ئێستا بەغدا ئامادەیی نیشان نەداوە و ”ناشیەوێت ئەوە بکات“، چونکە دەرکەوتووە عەقلیەتی حوکمڕانانی عێراق نایەوێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان رێککەوێت، ”نایانەوێت پارەی خۆیان رادەستی کوردستان بکەن و ھەر رۆژە و بیانوویەک بۆ ھەرێمی کوردستان دەدۆزنەوە“.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەشێکی زۆری داهاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان بووە، ”ئەگەر ئەو قەرزانەمان لەسەر سوک ببێت، چاوەڕوان دەکەین گۆڕنکاری لە دۆخی ئابووری کوردستان رووبدات و سیستەمی پاشەکەوتی مووچەش گۆڕانکاری بەسەردابێت”.
هەروەه دڵشاد شەعبان رایگەیاند، ئەگەر لە ساڵی 2017 نرخی بەرمیلێک نەوت بەرزبێتەوە بۆ سەرووی 65 دۆلار، ئەوا قەیرانەکان ”بەخێرایی“ کەم دەبنەوە و ژیان و دەرامەتی خەڵکیش باشتر دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
