شبكة لالش الاعلامية

تورکیا هێزه‌كا مه‌زنا سەربازی دهنێرتە کوردستانا رۆژئاڤا

تورکیا هێزه‌كا مه‌زنا سەربازی دهنێرتە کوردستانا رۆژئاڤا

باسنيۆز:dc43de3506ebaf2591d84b401c3d8a23_l

حکوومەتی تورکیا هێزێکی گەورەی سەربازیی دەنێرێتە کوردستانی رۆژئاوا بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش.

بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، هێزەکەی تورکیا بە شەمەندەفەر لە پارێزگای کوجالی لە نزیک ئیستەنبوڵ گواستراوەتەوە بۆ سەر سنووری نێوان کوردستانی باکوور و رۆژئاوا.

هێزەکەی تورکیا بڕیارە بنێردرێتە نزیک شارۆچکەی (باب)ی سەر بە پارێزگای حەلەب، بۆ هاوکاریکردنی گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە چوارچێوەی قەڵغانی فورات لە دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش.

رۆژی 24ـی ئابی 2016، سوپای تورکیا رایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بە ناوی قەڵغانی فورات بۆ “پاککردنەوەی باکووری سووریا لە هێزە کوردییەکان و رێکخراوی توندڕەوی داعش” دەست پێکرد.

ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژی 23ـی ئاب بە بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لە شاری جەڕابلوس لە باکووری سووریا، لەلایەن سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستی پێکرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا وه‌زیران: ل ده‌مه‌كێ نێزیك پانزین و نه‌فتا سپی دێ گه‌هیته‌ هه‌رێمێ

Lalish Duhok

خسرۆ گۆران: پشتەڤانییا ناڤدەولەتی بۆ دەولەتا کوردی ھەیە

Lalish Duhok

سوپايێ سووریا دچتە عەفرینێ

Lalish Duhok