داهاتێ نەفتا هەرێما کوردستانێ زێده دکت
باسنيۆز:
سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت داهاتی نەوتیی کوردستان زیاد ببێت و دەڵێت: “بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت”.
د. ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ڕۆژی (2\2\2017)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە بە زیادکردنی داهاتی نەوت، گۆڕانکاری لە سیستەمی مووچەدا دەکرێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “بۆ ئەمساڵی 2017، گۆڕانکاری و دەستکاری لە سیستەمی مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێت، بەتایبەت ئەوانەی مووچەیان کەمە، چونکە هاوکێشەکە وایە کە دوای ساڵێک لە پاشەکەوتی مووچە، پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچەدا دەکرێت و لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران دەبێت”.
ئاراس خۆشناو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێستا بەهۆی پێدانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان، چاوەڕوانن گۆڕنکاریی ئابووری لە کوردستان ڕووبدات و قەیرانی دارایی کەمتر ببێتەوە. گوتیشی: “چاوەڕوانین بۆ ئەمساڵ، داهاتی نەوت زیاد ببێت”.
ئەو قسانەی سەرۆکی سەنتەرەکەی ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدایە کە پێشتر حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕای گەیاندبوو، هەرێمی کوردستان لەو بڕە نەوتە زیاتر هەناردە دەکات کە بۆی دیاری کراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
