شبكة لالش الاعلامية

583 زه‌لام ل هەرێما کوردستانێ ژلایێ ژنان ڤه‌ پێشێلکارى بەرامبەر هاتينه‌ كرن

583 زه‌لام ل هەرێما کوردستانێ ژلایێ ژنان ڤه‌ پێشێلکارى بەرامبەر هاتينه‌ كرن 

باسنيۆز:64b73f14abb4b29a800d04235710a087_l

سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان، ڕایگەیاند، حاڵەتەکانی توندوتیژی بەرانبەر پیاوان لەلایەن ژنانەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە، لە ماوەی ساڵی 2016 لە ھەرێمی کوردستان، (583) سکاڵای جۆراوجۆر تۆمار کراوە. ئاشکراشی کرد، هەشت پیاو بەدەستی ھاوسەرەکانیان کوژراون.

بورھان عەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواندا ڕایگەیاند: “پێشێلکارییەکانی ژنان بەرانبەر پیاوان تۆمار کراوە، بێگومان لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٦ بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی یەکێتی پیاوان (٥٨٣) سکاڵای جۆراوجۆر تۆمار کراوە و بەشێکی زۆری پێشێلکارییەکانی پیاوان خۆی لە توندوتیژیی جەستەییدا دەبینێتەوە.

گوتیشی: “بەھۆی فشاری دەروونی و قەیرانی داراییەوە (70) پیاو لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، خۆیان کووشتوە. ھەروەھا (56) کەیسی خیانەتی ھەوسەرگیری تۆمار کراوە، بێگومان ھاوشێوەی کەیسەکانی دیکە (6) کەیسی دەرکردنی پیاوی بەتەمەن تۆمار کراوە.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری (باسنیوز) سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوان گوتی: “زۆر جار بەھۆی ڕەگەزی مێینەوە ئافرەت ناتوانێت پیاو بکوژێت، بۆیە زۆربەی ئەو پیاوانەی کوژراون بە ھاوکاریی کەسانی دیکە کوشتنەکە ئەنجام دراوە، بەڵام بۆ ھەموو پێشێلکارییەک پەڕاوی لێکۆڵینەوە دەکەینەوە و کارێکی وەھا دەکەین، پێشێلکاری بەرامبەر پیاوان کەم بکرێتەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌فت رێ بۆ كێمتر بكارئينانا پانزینا ترومبێلێ

Lalish Duhok

خانمه‌كا 61 سالى خودان پێسته‌كێ سەرنجراكێشه‌

Lalish Duhok

كێم خه‌وى چ لمه‌ دكت؟

Lalish Duhok