ل ئهڤ سالهدا پاسپۆرتا عێراقى ل ناڤ 3 خراپترین پاسپۆرتێن جیھانێ دایە
باسنيۆز:
ڕیزبەندی پاسپۆرتی وڵاتە جیاوازەکانی جیھان، بۆ ساڵی 2017 ئەنجام دراوە و پاسپۆرتی عێراقیش، لە پلەی 92ھەم دێت و یەکێکە لە خراپترین پاسپۆرتەکانی جیھان.
ماڵپەڕی (پاسپۆرت ئیندێکس)، ڕیزبەندیی پاسپۆرتی وڵاتە جیاوازەکانی جیھانی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە، پاسپۆرتی ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمدا دێت، پاسپۆرتی ئەفغانستانیش لە پلەی 94ھەم و کۆتایی دێت.
لە کۆی گشتی 94 پاسپۆرتی جیھاندا، پاسپۆرتی عێراق لە پلەی 92ھەم دێت، دوای پاسپۆرتی عێراقیش، پاسپۆرتی پاکستان لە پلەی 93ھەم و پاسپۆرتی ئەفغانستانیش لە پلەی 94ھەم دێت، ئەم سێ پاسپۆرتەش، خراپترینەکانی جیھانن.
ڕیزبەندیی پاسپۆرتی وڵاتانی جیھان لەسەر ئەو پێوەرە دادەنرێت، کە ڤیزای بۆ ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی دیکەی جیھان پێویست نەبێت، ئەگەر پاسپۆرتێک ژمارەی وڵاتەکانی کەم بێت، لە ڕیزبەندییەکەدا دەکشێتەوە و پلەکانی کۆتایی بەدەست دێنێت.
لێرەدا ناوی پاسپۆرتی ئەو وڵاتانە دەخەینە ڕوو، کە لە پلەی یەکەم، تا دەیەمیان بەدەست ھێناوە:
1 – ئەڵمانیا – 157 وڵات
2 – سینگاپۆر – 156 وڵات
سوید – 156 وڵات
3 – دانیمارک – 155 وڵات
فینلاندا – 155 وڵات
فەڕەنسا – 155 وڵات
ئیسپانیا – 155 وڵات
سویسڕا – 155 وڵات
نەرویج – 155 وڵات
بەریتانیا – 155 وڵات
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا – 155 وڵات
4 – ئیتاڵیا – 154 وڵات
ھۆڵەندا – 154 وڵات
بەلجیکا – 154 وڵات
نەمسا – 154 وڵات
لۆکسمبۆرگ – 154 وڵات
پۆرتوگال – 154 وڵات
ژاپۆن – 154 وڵات
5 – مالیزیا – 153 وڵات
ئێرلەندا – 153 وڵات
کەنەدا – 153 وڵات
نیوزلەندا – 153 وڵات
6 – یۆنان – 152 وڵات
کۆریای باشوور – 152 وڵات
ئوسترالیا – 152 وڵات
7 – چیک – 151 وڵات
ئایسلەندا – 151 وڵات
8 – ھەنگاریا – 150 وڵات
9 – ماڵتا – 149 وڵات
10 – سلۆڤینیا – 148 وڵات
سلۆڤاکیا – 148 وڵات
لیتوانیا – 148 وڵات
لاتیڤیا – 148 وڵات
پۆڵەندا – 148 وڵات
لێرەدا ناوی پاسپۆرتی ئەو وڵاتانە دەخەینە ڕوو، کە لە پلەکانی کۆتایی ڕیزبەندییەکە دێن:
90 – سۆماڵ – 30 وڵات
91 – سووریا – 29 وڵات
92 – عێراق – 28 وڵات
93 – پاکستان – 26 وڵات
94 – ئەفغانستان – 23 وڵات
تێبینی/ ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە لە تەنیشت ھەر وڵاتێکەوە نووسراوە، بە واتای ئەوە دێت، بۆ ئەو ژمارە وڵاتە، بۆ گەشتکردن ڤیزای ناوێت، بۆ نموونە: پاسپۆرتی ئەڵمانیا بۆ 157 وڵات ڤیزای ناوێت، پاسپۆرتی عێراقیش بۆ 28 وڵات ڤیزای ناوێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
