به‌لجیكا ل به‌ره كۆنسولخانێ ل هه‌ولێرێ ڤه‌كت
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌لجیكا رایگه‌یاند، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێیان راگه‌یه‌ندراوه، به‌لجیكا نوێنه‌رێكی دیپلۆماتی بۆ به‌غدا دیار ده‌كات و ئه‌وه‌ش رێگه خۆشده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه له هه‌ولێر.
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له برۆكسل رایگه‌یاند، بە یاوەری شاندێكی نوێنەرایەتییه‌كه‌یان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی بەلجیكای كردووه و له لایه‌ن هەریەك لە (یۆهان ڤەركامن)، بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و (لیوك تراونس) بەرپرسی دێسكی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە پێشوازییان لێكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم روونیكرده‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، باس لە ئەگەری كردنەوەی كۆنسوڵی فەخری بەلجیكا لە هەرێمی كوردستان كرا و لایەنی بەلجیكا رایگەیاند، ئەوان بە گرنگی دەزانن نوێنەرایەتییان لە هەرێمی كوردستان هەبێ و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا سەرگەرمی دانانی دبلۆماتێكی بەلجیكین كە وەك نوێنەری دبلۆماسی بەلجیكا لە بەغدا دەستبەكار بێ و دوای ئەوەش رێگە خۆش دەبێ بۆ كردنەوەی كۆنسوڵگەری بەلجیكا لە هەولێر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
