بارزانی لگەل ژمارەیەکا سەرکردێن جیهانێ دێ کۆم بت
باسنيۆز:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی باڵای وڵاتانی جیهانی کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 18/1/2017، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس لە سویسرا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارک رۆتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ ببێتەوە.
هەروەها مەسعود بارزانی لەگەڵ ئیلهام عەلییێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆ دەبێتەوە، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا، باسی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکات و هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی زیاتری ئابووریی و سەربازیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان دەدات.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17/1/2017، لە پەراوێزی یەکەم رۆژی کۆڕبەندەکە، مەسعود بارزانی لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆ بووەوە و بایدن پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی لە بارزانی کرد.
هەر هەمان رۆژ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆرک بریندا، وەزیری دەرەوەی نەرویج کۆ بووەوە.
رۆژی دووشەممە 16/1/2017، مەسعود بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، سەردانی سویسرای کرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
