مزگينيهك بۆ ئەوێن نەخۆشيا شەكرێ هەى
نهوا

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئۆزگور ئەنگینیورت سەرۆكی بەشی زانستی گشتیی پزیشكی خێزانی لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئۆردوی توركیا رایدەگەیەنێت، لەڕووی زانستییەوە دەركەوتووە ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، دەتوانن رۆژانە هەنگوینی سروشتی بخۆن كە لە 25 گرام زیاتر نەبێت.
پرۆفیسۆرەكە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە سێ ساڵ لەمەوبەر دەستیان بەكاركردووە لەسەرئەوەی هەنگوین بدرێت بەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یان نا. دەشڵێت “بەدرێژایی چوار مانگ، پێنج گرام، 15 گرام و 25 گرام هەنگوینیان داوە بەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و چاودێری رەوشی تەندروستیان كردوون. لە ئەنجامیشدا دەركەوتوە رێژەی شەكرە و كۆڵیسترۆڵی ئەو نەخۆشانەی رۆژانە هەنگوینمان پێداون، بە بەراورد بەو نەخۆشانەی تەنیا دەرمانیان بەكارهێناوە، باشتر بوون و ئاستی HbA1c یان دابەزیوە، ئەوەیش بەدی كرا كە ئاستی HbA1c لەو نەخۆشانەی تەنیا دەرمانیان بەكارهێناوە، جێگیر ماوەتەوە”.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئۆزگور ئەنگینیورت ئەوەشی رونكردۆتەوە، كە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەی پەسەندكراوە و لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتیدا بڵاوكراوەتەوە.
هاووڵاتیەك بەناوی عەدنان كەسكین، كە ماوەی نزیكەی شەش ساڵە نەخۆشی شەكرەی هەیە، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەویش بەشداری لە توێژینەوە زانستییەكەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. ئۆزگور ئەنگینیورتدا كردووە و دەڵێت “وەك ئەوەی لە نەخۆشخانەی فێركاری زانكۆی ئۆردو رێنماییمان كرا، بەدرێژایی سێ مانگ رۆژانە كەوچكێك هەنگوینمان خوارد، پاشان پشكنینمان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا لە پاش خواردنی هەنگوین هەستمان بەوە كرد ئاستی شەكرە لە خوێنماندا دابەزیوە. بەڕاستی بڵیم كە وەك كەسێكی شەیدای هەنگوین زۆر دڵخۆشم بە ئەنجامی ئەرێنی ئەو كارە. ئیدی رۆژانە هەنگوین دەخۆم ئەگەر رێژەیەكی كەمیش بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
