گولەگەنمێکی تەمەن 3 ھەزار سال هاته ديتن
باسنيۆز:
وێستگەی ڕادیۆی چین، ڕایدەگەیەنێت کە شوێنەوارناسانیان لە ھەرێمی شانجی چین، گوڵەگەنمێکی بەردبوویان دۆزیوەتەوە، کە تەمەنی سەری 2.8 ھەزار ساڵە.
ئەو گوڵەگەنمە کە بوەتە بەردی خەڵووزین، لە شاری سیانگ دۆزراوەتەوە، شوێنەوارناسان بۆ خێزانی جینجۆ ڕۆژئاوا دەیگەڕێننەوە کە ساڵانی 1046 تا 770 پێش زاین حووکمی ئەو ناوچەیان کردووە.
شوێنەوارناسەکان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی جینجۆ ڕۆژئاوا، گەنم لەو وڵاتە زۆر پەرەی سەند و بە گشت لایەکی وڵات بڵاو بویەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
