شبكة لالش الاعلامية

گەنجه‌ك فرۆكەیەكا بێ‌ فرۆكەڤان دروست دكت

گەنجه‌ك فرۆكەیەكا بێ‌ فرۆكەڤان دروست دكت
نه‌وا
گەنجێكی پارێزگای واست فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی دروستكردوەو بە وتەی خۆی “ئەگەر ئامرازو توانای لەبەر دەستدابوایە، ئەوا بەرهەمەكەی لەوە باشتر دەبو.
حەیدەر تائی تەمەن 24 ساڵان كە دانیشتوی شاری كوتە، لەبارەی چۆنێتی دروستكردنی فڕۆكەكەی بەسایتی نیقاشی راگەیاندوە: ئەو مادانەی بەكاریاندەهێنم بەپێی نمونە دروستكراوەكە جیاوازن، چونكە بۆدی دەرەوەی فڕۆكەكە لە تەختە دروستدەكرێت لەكاتێكدا باڵەكانی لەتەبەدۆرو مادەی دیكەی زۆر پتەو و نەرم دروستدەكرێن، لەم حاڵەتەشدا بەشێوازێكی زانستی دەبەسترێنەوە كە رێگا لە تێكشكانی باڵەكان یاخود كەوتنەخوارەوەیان دەگرێت.
وتیشی: بزوێنەری فڕۆكەكەو هەندێك لە ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی دیكە لەسەر حسابی خۆم لەدەرەوەی عیراقەوە هاوردە كراون، هەروەها تەختەی بەلسا كە لەدروستكردنی باڵەكاندا بەكاردێت و ئامێری سمیلەتەر كە لە فێربونی لێخوڕینی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكەدا بەكاردێت، هاوردەكراون.
ئاماژەی بەوەشدا كە دروستكردنی فڕۆكەكە، مانگێك بۆ دوو مانگ دەخایەنێت، بەڵام هەندێكجار كاتێكی زیاتری دەوێت، هەروەها ماوەی كاتژمێرێك لەفڕین بەردەوام دەبێت و دەشتوانرێت ماوەی فڕینەكە درێژتر بكرێت، خێرایەكەشی نزیكەی 40 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكداو كاركردنیشی بە كارەبا یان بە بەنزینی موحەسەن دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

میوزیك ئازارا دەرزیلێدانێ كێم دكت

Lalish Duhok

نەتەوەیێن ئێکگرتی: جیھانێ 50% ژ گیا و گیانەوەرێن کووڤی ژدەستداینە

Lalish Duhok

ڤان كورته‌ نامان بۆ هه‌ڤژينا خۆ نه‌ هنێره‌ 

Lalish Duhok