ئه‌نجومه‌نێ ئاسایشا هه‌رێمێ ئێك ژ ئه‌نجامده‌رێن كريارا تيرۆرستيا باژێرێ عه‌نكاوا ده‌سته‌سه‌ركر
ZNA – ھەولێر
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند توانرا تیرۆریست (علی سلێمان عثمان) یه‌کێک له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی ڕێکه‌وتی (٢٠١٥/٤/١٧) نزیک کونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریکا ده‌ستگیربکه‌ن.
دوای ده‌ستگیرکردنی سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی ڕێکه‌وتی (٢٠١٥/٤/١٧) تیرۆریست(علی سلێمان عثمان) وه‌ک یه‌کێک له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه هه‌ڵهات بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی کوردستان.
لە پلانێکی تۆکمەو سەرکەوتوی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد توانرا تیرۆریستی داواکراو(علی سلێمان عثمان) کە ھەڵگری ناسنامەی ساختە بوو بە ناوی (ھیوا محمد اسماعیل ) دەستگیربکرێت.
شایەنی باسە گروپی تیرۆریستی (داعش) لە ڕێکەوتی (٢٠١٥/٤/١٧) لە ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کردەوەیەکی تیرۆریستیان لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر ئەنجامدا، کە بووە ھۆی شەھید بوونی دوو ھاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەک ھاوڵاتی تر و دوای ماوەیەکی کەم ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی کردەوەکە و ھەڵھاتنی تیرۆریست (علی سلێمان عثمان) ڕاگەیاند بوو.
دوای ڕەوانەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بۆ دادگا کە ژمارەیان (١٧) تیرۆریست بوو بڕیاری لە سێدارەدان بۆ (٧) تیرۆریست و زیندانی ھەتا ھەتای بۆ (١٠) تیرۆریستی تری بەشداربووی کردەوە کە دەرچوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
