شبكة لالش الاعلامية

جگارا ئەلیکترۆنی هه‌ڤ شێوێ جگارا ئاسایی بۆ دلى مەترسیدارە

جگارا ئەلیکترۆنی هه‌ڤ شێوێ جگارا ئاسایی بۆ دلى مەترسیدارە

رووداو- MNT

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی بەردەوام مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات، ئەمەش چونکە، رێژەی ئەدریناڵین لە دڵی جگەرەکێشەکان بەرزدەکاتەوە.

توێژەرە ئەمریکییەکان لە زانکۆی لۆس ئەنجلۆس بوون و لە کاریگەری جگەرەکێشانی ئەلکترۆنیان کۆڵیوەتەوە لەسەر دڵی ئەوانەی کە جگەرەکێشن، لەگەڵ ئەوانەی هەرگیز جگەرەی ئەلیکترۆنی و جگەرەی ئاساییشیان نەکێشاوە.

د. هۆڵی میدلکۆف، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی لۆس ئەنجلۆس ئاشکرایدەکات ئەوانەی کە جگەرەکێشن ئاستی ئەدرینالینی خوێنیان زیاترە لەوانەی کە جگەرەناکێشن، ئەمەش ئەو میکانیزمەیە کە دڵ زیاتر کاریپێدەکات و جگەرەکێشان زیاتر زیانی پێ بە دڵ دەگەیێنێت.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئاشکراشیدەکات پێشتر بڕوایان وابووە کە ئەو ماددانەی لە جگەرەی ئەلیکترۆنی هەن، سەلامەتترن بە بەراورد بە جگەرەی ئاسایی، بەڵام دەڵێت نوێترین توێژینەوەیان دەریخستووە کە هەمان زیانیان لەسەر تەندروستی هەیە.

لەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی سستبوونی دڵیان هەیە،جەستە ئەدریناڵین دەردەدات بۆ ئەوەی دڵ زیاتر کاربکات، بەڵام ئەمە بەپێی گوتەی پزیشکانی دڵ، هۆکارێکیشە بۆ زیاتر ماندووکردنی.

هۆڕمۆنی ئەدریناڵین، لەکاتی هیلاکبوون، دڵەڕاوکێ، شەڕ و لە وەڵامی ئەو چالاکییە رۆژانانەدا دەردەدرێت، بەشێكی گرنگە لە کاتی پەرچەکردارەکان، بەڵام بە زیادبوونی زیان بە تەندروستی دەگەیێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفایێن ڤەخوارنا چایا ڕەش

Lalish Duhok

مفايه‌كى نوو يێ شەربەتا پرتەقالێ هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

ناسا نهێنیه‌كا هه‌سارا زوحه‌ل ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok