شبكة لالش الاعلامية

ھەفتيا داھاتى دەست ب دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا ١٢ دێ ئێته‌ كرن

ھەفتيا داھاتى دەست ب دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا ١٢ دێ ئێته‌ كرن 

ZNA- ھەولێر

بەپێی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە تا کۆتایی مانگ، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 بەڕێوە دەچێت.

بەپی ھەوالێک کە لە سایتی (باسنیوز) بلاوکراوەتەوە، لە نیوەی دووەمی هەفتەی داهاتوو و لە دوای 15ی شوبات، دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2016ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕای گەیاند، پێشتر گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکرا کە لە دوای 10ی مانگەوە دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات، چونکە ئەم مانگە 28 ڕۆژە، بەڵام پرۆسەکە بەشێوەیەکی خێراتر بەڕێوە دەبرێت و لە ماوەی 13 ڕۆژدا مووچە دابەش دەکرێت.

ئاماژەشی بەوە کرد، لە سەرەتادا دەبێت وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکات، بەڵام هێشتا لیستەکە نەنێردراوە، چونکە لەلایەن داراییەوە وادەی ڕەوانەکردنەکە دیاری دەکرێت. گوتیشی: ”هەر کاتێک لیستەکە بنێردرێت، لەماوەی دوو ڕۆژدا وردبینی تێدا دەکرێت و دابەشکردنی مووچە دەست پێ دەکات“.

پێشتر د. ئاراس خۆشناو، ئەندامی لێژنەی پێداچوونەوەی کارگێڕی و دارایی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،  ڕاگەیاندبوو، ئەولەویەتی کاری حکوومەت، گۆڕانکارییە لە شێواز و سیستەمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران. ئەوەشی ئاشکرا کردبوو کە چاوەڕوانن لە مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵدا، کار بە خشتەیەکی نوێی مووچە بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی پاشەکەوتکردن لە مووچەی فەرمانبەران لەمساڵدا گۆڕانکارییەکی بەرچاوی تێدا دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش تاوەکوو ئێستا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە بۆ ئامادەکردنی خشتەیەکی تازەی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەنجام دراوە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سیروان بارزانى: رۆژا ریفراندۆمێ دێ پاداشتا خوینا شه‌هیدان ده‌ینه‌ڤه‌

Lalish Duhok

پەیاما سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا ساڵیادا ڕێککەفتننامەيا یازدەی ئادارێ

Lalish Duhok

بارزانی – ھەر پارتەکا کوردستانێ دژی ریفراندۆمێ بیت ھەر وەکو خوکوژیەکا سیاسی و نیشتمانی ئەنجامدای

Lalish Duhok