شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ ناڤخۆيا ئەلمانیا داخوازا له‌زكرنێ د هنارتنا پەنابەران دكت

وەزیرێ ناڤخۆيا ئەلمانیا داخوازا له‌زكرنێ د هنارتنا پەنابەران دكت

باسنيۆز:
تۆماس دی مێزێر وەزیری ناوەخۆی ئەڵمانیا داوای هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی زیاتر دەكات لە ناردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەكانی خۆیان لەلایەن حكومەتی وڵاتەكەیەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مێزێر رایگەیاند كە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی مافی مانەوەیان پێدەدرێ، بەرەو زیادبوونە، لە هەمان كاتدا ژمارەی ئەو پەنابەرانەش بەرز بووەتەوە كە داواكاری وەرگرتنی مافی پەنابەریان ڕەت كراوەتەوە، بۆیە دەبێ كاری زیاتر بكەین لەپێناو پرۆسەی گەڕاندنەوەیان و كۆچپێكردنەوەیان بەرەو وڵاتەكانی خۆیان.

وەزیرە ئەڵمانیەكە دووپاتی كردەوە كە پێویستە حكومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا و ویلایەتەكان كۆتایی بەتۆمەتباركردنی یەكتری بێنن و دەست لەناودەست كۆتایی بەو پرسە بێنن. گوتیشی “ئێمە پێویستمان بەكاری زۆرتری پێكەوەیی هەیە و دەبێ حكومەتی فیدراڵییش بەرپرسیارییەتی زیاتر لە ئەستۆ بگرێت.

لە ماوەی ساڵی 2015دا لەگەڵ دواین شەپۆڵی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەر ڕوویان لە ئەڵمانی كرد و تا ئێستە ڕێژەیەكی بەرچاوی كەیسەكانی ئەو پەنابەرانە یەكلایی نەكراونەتەوە. ڕێژەكیان مافی پەنابەرییان پێنەدراوە و ڕێژەیەكی تریش داوای مافی پەنابەرییەكانیان ڕەت كراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیرێ گه‌شتوگوزارا لوبنانێ کۆمبوون

Lalish Duhok

برياره‌ك ل دۆر مووچێن كه‌رتێ له‌شكرى هاته‌ دان

Lalish Duhok

شانده‌كێ هه‌ڤپشك يێ پارتى وئێكه‌تى گه‌هشته‌ به‌غدا

Lalish Duhok