“هیتله‌ر ده‌ركه‌فت”
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆستریا (نه‌مسا) لێكۆڵینه‌وه له‌و راپۆرتانه ده‌كه‌ن كه باسی هاوشێوه‌كه‌ی هیتله‌ر ده‌كه‌ن و شایه‌تحاڵه‌كان به چاوی خۆیان بینیوویانه له شوێنی له دایكبوونی “ئه‌دۆڵف هیتله‌ر” رێبه‌ری نازییه‌كان سووڕاوه‌ته‌وه، هه‌موو شێوه‌ی له هیتله‌ر ده‌چێت، سمێڵ و پرچداهێنان و جل و به‌رگه‌كانیشی.
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له زاری یه‌كێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌و باره‌وه نووسیوویه‌تی، بڵاویكردووه‌ته‌وه:” ئه‌و پیاوه‌ی چه‌ندین جار بینیووه له “برونو” شوێنی له‌دایكبوونی هیتله‌ر سووڕاوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مه مانای شتێك ده‌دات، وێنه‌ی كه‌سێكیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به ته‌واوی له هیتله‌ر ده‌چێت”.
ئه‌دۆڵف هیتله‌ر له “برونو” له‌دایكبووه، ساڵی 1889 ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێك بووه له ئیمپراتۆرییه‌تی ئۆستریایی و هه‌نگاریی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
