شبكة لالش الاعلامية

كورده‌ك 20 ساله‌ مرى و ل سه‌ر گۆرێ خۆ روونشتيه‌

كورده‌ك 20 ساله‌ مرى و ل سه‌ر گۆرێ خۆ روونشتيه‌ 

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی ئه‌نادۆلو چیرۆكی پیاوێكی خه‌ڵكی شاره‌دێی “دیناره‌ته‌” ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئاكرێی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ مردنی خۆی گۆڕێكی بۆخۆی هه‌ڵكه‌ندووه‌ و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ گۆڕه‌كه‌ی منه‌ و ماوه‌ی 20 ساڵه‌ من مردووم.

ئاژانسه‌ توركییه‌كه‌ نووسیوویه‌تی” لە رۆژهەڵاتى شارەدێى دینارتە لە ناوچەى نەقەبى سەربە شارۆچکەى ئاکرێ پیاوێک بەر لە مردنی گۆڕێکی بۆخۆی هەڵکەندووە و لەدەوروبەری گۆڕەکەش باخچەیەکی دروستکردووە. لەسەر گۆڕەکەش نووسیویەتى گۆڕى خوا لێخۆشبوو مەشات نافخۆش لە ٢٣ئەیارى ١٩٩٧ کۆچى دوایی کردووە. و رۆژی جارێک سەردانى گۆڕەکەى دەکات و تا درەنگانى شەو بە دیار گۆڕەکەیەوە دادەنیشێت.

مەشات نافخۆش لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسى ئانادۆڵو باس لە هەڵکەندنى گۆڕ و مردنەکەى دەکات و دەڵێت “من حەزم لە تەنیاییە و بە درێژایی ژیانم تەنیا بوومە، بیرم لەوە کردەوە کە لە مردنیشدا تەنیا بم و لەگەڵ کەسدا نەنێژرێم، بۆیە ئەو گۆڕەم بۆخۆم هەڵکەند تاکو بەتەنیا بنێژرێم، گۆڕەکەشم بە گوڵ رازاندووەتەوە تاوەکو ببێتە جێگەى ئارامى و سەبووریم تایبەت لەو کاتانەى بێزار دەبم سەردانی گۆڕەکەم دەکەم”.

لەبارەى ئەوەى ئەو بە زیندوویی باس لە مردنى خۆى دەکات! دەڵێت “پێتان سەیر نەبێت، من زیندوو نییم و بە زیندوویی قسەم نەکردووە، بەڵکو من بیست ساڵە مردووم و هیچ پەیوەندییەکم بەو ژیانە نەماوە کە ئێوەى تێدا دەژین. رەنگە مردنى من بە هۆکارى زۆر بچووک بێت، بەڵام بۆ من گەورە بووە. ئەم شتەم بۆ کەس باس نەکردووە و بۆ هیچ کەسێکیش باسی ناکەم”.

دووپاتیکردەوە کە هۆکارى مردنەکەى عەشق نییە و گوتى: “عەشق نییە کە منى کوشتبێت و گۆڕم بۆ خۆم هەڵکەندبێت، خێزاندارم و چوار منداڵیشم هەیە، مردنى من بە هیچ هۆکارێکى گرێدراو بە کەسێک یان شتێک نەبووە”.

گوتیشى: “لەو کاتەى لە ساڵى ١٩٩٧ من کۆچى دواییم کرد، زۆر گریام بۆ خۆم، چونکە ئەو مردنەم دایبڕاندم لە تەواوى هەستەکانم و هەموو خۆشییەکانی ژیان. ئێستا بیر لە هیچ شتێک ناکەمەوە و خۆشم تێکەڵى هیچ کەسێک ناکەم، چونکە من مردووم، ئەو هەستەى خەڵک هەیەتى لاى من ئاسەواریشى نییە”.

ئەوەیشى گوت: “لەبەر ئەوەى داروبارم لەسەر گۆڕەکەم چاندووە لە هاویناندا زیاتر سەردانى گۆڕەکەم دەکەم . لە سێ رۆژدا جارێک یان دووجار سەردانى گۆڕەکەم دەکەم، هەندێک جار لە بەیانى تا درەنگانى شەو بەدیار گۆڕەکەم دادەنیشم و بەڕاستى بووەتە جێگەى سەبوورى و ئارامى بۆ من، هەندێک دۆست و کەسە نزیکەکانم بۆ سەردانى کردنم دێن لەسەر گۆڕەکەم لەگەڵ دادەنیشن. هەموو شتێک باس دەکەین جگە لە گۆڕەکەم و چۆنیەتى مردنم”.

مەشات پیاوێکى رەشئەسمەرى باڵا مامناوەندە و قژێکى سپى درێژى هەیە، باس لەوە دەکات کە خزم و کەسوکارەى لە سروشتى ئەو تێگەیشتوون و هیچ لەبارەى گۆڕەکەیەوە ناڵێن. دەشڵێت “دەبێت مرۆڤ ئازادە لەوەى کە چۆن بڕیار لەسەر ژیانى خۆى بدات. منیش بڕیار بە دەستی خۆمە و پەیوەندیم بە هیچ کەسێک نییە رێگەیش نادەم کەس دەست وەربداتە نێو ژیانم”.

لەبارەی بڕی تێچووی هەڵکەند و رازاندنەوەی گۆڕەکەی، مەشات دەڵێت: “زیاتر لە پێنج هەزار دۆلارم لە گۆڕەکەم خەرج کردووە تاوەکو دیمەنێکى جوان و سەرەنج راکێش و ئارامبەخش ببەخشێت بە خۆم و ناوچەکە، هیچ کەسێکیش یارمەتى نەداوم لە هەڵکەندن و دروست کردنى گۆڕەکەم و ئەو باخچەیەی دەوروبەری. ئەگەر کرێکارێک دە خولەک کارى بۆم کردبێت، شایستەى کارکردنەکەم پێیداوە”.

یەکێک لە بەسەرهاتەکانى خەڵک لەگەڵ گۆڕەکەى دەگێڕتەوە و دەڵێت “رۆژێکیان خەریکى پاککردنەوەى چوار دەورى گۆڕەکەم بووم، چوار کەس لە ئۆتۆمبێڵ دابەزین و سەردانى گۆڕەکەیان کردم، لە تەنیشتمەوە فاتیحایان بۆ خوێندم و دواى سڵاو کردن پێانگوتم ئەمە گۆڕى کێیە؟ پێشمەرگەیە شەهید بووە؟ منیش بۆ ئەوەى ئەوان هەست بە شەرمەزارى نەکەن، پێم گوتن لەوانەیە گۆڕى کەسێک بێت کە لەلایەن کەسوکارى خۆشەویست بووبێت، جگە لەم چوار کەسە چەندین کەسى دیکەیش هاتوونەتە سەر گۆڕەکەم لە تەنیشتمەوە فاتیحایان بۆ خوێندم. لە بەهارانیشدا خەڵکێکى زۆر زیاتر سەردانى گۆڕەکەم دەکەن”.

ئەو باوەڕى بە قەزاوقەدەرى خوا هەیە و دەڵێت “باوەڕم بەوە هەیە لە شوێنێکى دوورەدەست بمرم یان لە دەرەوەى وڵات تووشى رووداوێک ببم و گۆڕەکەم نەمنێژن، بەڵام من وەسیەتم کردووە و کەسوکارەکەم گوتووە کە لەو گۆڕە بمنێژن، ئەگەر نەمنێژن گوناهى منیان دەکەوێتە ئەستۆ”.

مەشات نافخۆش دانیشتووى شارۆچکەى ئاکرێیە لە ساڵى ١٩٥٥ لە شارەدێى دینارتە لە دایک بووە، پەیمانگەى تەکنەلۆژى لە مووسڵ تەواو کردووە و ئێستا فەرمانبەرە لە فەرمانگەى چاککردنەوەی رێگا و بانەکانى ئاکرێ. خێزاندارە و باوکى دوو کوڕ و دوو کچە، وەک خۆى دەڵێت زۆریش پەیوەست نییە بە خێزانەکەى، تەنانەت یەکێک لە کوڕەکانى لەمێژە نەبینیوە و لەو باوەڕەدایە ئەگەر کوڕەکەى ببینێت نایناسێتەوە. چەند ساڵ جارێک دەگەڕێتەوە لاى خێزانەکەى و لەپێش دەرگا گفتوگۆیەکى کورت دەکەن و دەگەڕێتەوە سەر گۆڕەکەى.

سه‌رچاوه‌ : ئاژانسی ئه‌نادۆلو

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کارەساتێن ژیانێ مێشکێ ته‌ پیر دکن

Lalish Duhok

ناسا مه‌زنترين ستێر ديت 

Lalish Duhok

ماست چاره‌سه‌ريا ڤێ نه‌خۆشیێ دكت

Lalish Duhok