شبكة لالش الاعلامية

چەکێ هیتلەر ب نێزیکی ٢٥٠ھەزار دۆلاران هاته‌ فرۆتن

چەکێ هیتلەر ب نێزیکی ٢٥٠ھەزار دۆلاران هاته‌ فرۆتن 

ZNA- هەولێر

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، ئامێرێکی تەلەفۆنی سەرکردەی نازییەکان، ئەدۆڵف ھیتلەر بە ٢٤٣ھەزار دۆلار فرۆشرا.

لە ماڵی مۆزەخانەی مێژوویی “ئەلێکساندەر” لە “جیسابیک سیتی” سەربە ویلایەتی “مێریلەند”ی ئەمریکا، تەلەفۆنە سوورەکە لەلایەن کەسێکەوە کڕا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت و بەشداری لە زیادکردنەکەدا کردبوو.

نرخی تەلەفۆنەکە کە لە پشتیدا ناوی ھیتلەر و سمبولی پارتی نازی ھەبوو لە زیادکردنە ئاشکراکەدا لە ١٠٠ھەزار دۆلارەوە دەستی پێکرد.

دوای خۆکوشتنی ھیتلەر لە ساڵی ١٩٤٥، تەلەفۆنەکە لەلایەن سەربازانی سوپای سۆڤیەتەوە لە حەشارگەکەدا دۆزرایەوە.

بەھۆی ئەوەی ھیتلەر ئەو تەلەفۆنەی بۆ دەرکردنی فەرمانەکانی کوشتن بەکارھێنابوو، بەرپرسانی ماڵی مۆزەخانەی مێژوویی ئەلێکساندەر، ناوی تەلەفۆنەکەیان نابوو “چەکی کۆکوژ”.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باژێره‌ك ل ژێر به‌رمۆدا هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

چاوان دێ زانى بەرگريا ته‌ لاوازە؟

Lalish Duhok

خانییێ مارادونای یێ كه‌ڤن دبیته ‌مۆزه‌خانه‌

Lalish Duhok