شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌گه‌ريانا خه‌لكێ بۆ باشيكێ به‌رده‌وامه‌

ڤه‌گه‌ريانا خه‌لكێ بۆ باشيكێ به‌رده‌وامه‌ 

باشیك-KDP.info-

بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك دەڵێت، گەڕانەوەی خەڵكی بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بەردەوامە و تا ئێستا 700 خێزان گەڕاونەتەوە، بڕیاریشە ئەمڕۆ ژمارەیەكی تر بگەڕێنەوە.

(زەنوون یوونس)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ باشیك دەستی پێ كردووە و، تاوەكو ئێستا 70 خێزان گەڕاونەتەوە سەنتەری شارەدێكە”.

(یوونس) دەیشڵێت: “خەڵكی گوندەكانی سەر بە باشیك لەوانەش عومەرقابچی و خۆرسیباد كە دانیشتووی كەمپەكانی شارۆچكەی بەردەڕەش بوون، ژمارەیەكی باشیان گەڕاونەتەوە و ئەمڕۆیش بڕیارە 75 خێزانی تر بگەرێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام تا ئێستا نەگەییشتوون”.

بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك گوتیشی: “داوا لە خەڵكی خۆمان دەكەین بە زووترین كات بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، ئێمەیش بەردەوامین لە كاركردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەك كارەبا و ئاو كە لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا هەوڵ دەدەین بیرەكانی ئاو كە 14 بیرن، بكەونەوە كار”.

شارۆچكەی باشیك كە 7-11-2016 لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) ئازاد كرا، 20 كم لە سەنتەری شاری مووسڵەوە دوورە، كە چەند پێكهاتەیەك لە باشیك دەژین، لەوانە كوردی ئێزدی، مەسیحی و  موسوڵمان و شەبەك، لە سەدا 70ـی دانیشتووانی سەنتەری باشیكیش كوردی ئێزدین، سەدا 20 مەسیحین و سەدا 10ـیشی كورد و عەرەبی موسڵمانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێكخراوا داك سمینارەكێ‌ ل دۆر ساخلەمیا ژنێ‌ ئەنجام ددەت

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش دیدارا چارێ( ئێزدی و شۆڕەشا ئەیلولێ) گێرا

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش ئەلمانیا :ئيسماعیل ئەیگون(شڤان)سنوورێن خۆ دەرباز کرن

Lalish Duhok