شبكة لالش الاعلامية

ئاسایشا هەولێر بكوژێن مەلا مەحموود ئاشکه‌را دکت

ئاسایشا هەولێر بكوژێن مەلا مەحموود ئاشکه‌را دکت

رووداو- هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێک لەبارەی دەستگیرکردنی پێنج کەس بڵاودەکاتەوە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی مامۆستا ئایینییەکەی شاری هەولێر.

كاژێر 22:30ی شەوی 31/1/2017 ، مەحموود عوسمان، تەمەن  34 ساڵ، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو و گوتارخوێن و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی سلێمان محەممەد، لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی منارەی شاری هەولێر كوژرا. ناوبراو خوێندكاری ماستەر بووە لە شەریعەتی ئیسلامی، خێزاندار بوو و 3 منداڵی هەبوو.

پێشتر هەفتەنامەی رووداو لە دوایین ژمارەی خۆی رۆژی دووشەممە 20-2-20177 راپۆرتێکی لەبارەی دەستگیرکردنی چەند کەسێک لە باندێکی دزیکردن و تاوان بڵاوکردەوە، کە تێیدا وردەکاریی رووداوەکە و دەستگیرکردنیان ئاشکرا دەکرێت.

دەقی راگەیێندراوەکە

دوای چه‌ندین رۆژ له‌ لێکۆڵینه‌وه و چاودێری تیمه‌کانمان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا گروپێکی  پێنج که‌سی (دزیكردن و کوشتن) ده‌ستگیر بکه‌ين که‌ ده‌ستیان له‌ چه‌ند تاوانێکی رێکخراوی ناو شاری هه‌ولێردا هه‌بووه.

گروپی ده‌ستگیرکراو پێکهاتوون له‌ تاوانباران (محمد صابر عبدالله، طارق عزيز محمود، سه‌رکه‌وت کریم حمد‌، نزام شکر اسماعیل و کاوه‌ محمد خضر).

به‌پێی دانپێدانانه‌کانی ده‌ستگیرکراوان، دوایین تاوانی ئه‌م گروپه‌، کوشتنی هاوڵاتی (محمود عثمان محمدامين) ناسراو به‌ (مه‌لا محمود) بوو، که‌  شه‌وی 31/1/2017 له‌ “شارى مناره‌” له‌ پێش ماڵه‌که‌ی خۆی کوشتیان و نزیکه‌ی هه‌شتا هه‌زار دۆلاری ناوبراویان دزیوه‌، مه‌لا مه‌حمود پێشتر وتاربێژ بووه‌ و خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو بووه‌ له شاری هه‌ولێر.

به‌پێی دانپێدانانیان له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا، گروپی تاوانکار ده‌ستیان له‌ چه‌ندین تاوانی دیکه‌ی دزی و هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر ماڵان و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیدا هه‌بووه‌.

لێکۆڵینه‌وه‌ و رێککاره‌ یاساییه‌کان به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئاینده‌ی نزیکدا ورده‌کاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ رای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌ پێویستیشی ده‌زانین سوپاسی هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر بکه‌ین، له‌ هاوکاری به‌رده‌وامیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و زانیاری پێدان له‌سه‌ر گومانلێکراو و تاوانباران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر

23/2/2017

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌ڤ ساله‌ وەرگرتنا قوتابیان ل زانکۆ و پەیمانگەھان دێ ب رێیا سێ ئەزموونان بیت

Lalish Duhok

زیانێن راگرتنا نەفتا هه‌رێما کوردستانێ نێزیكی پێنج ملیار دۆلارانه‌

Lalish Duhok

حكوومەتا عێراقێ بۆ ڤێ هەیڤێ دێ 615 ملیار دیناران بۆ هەرێما كوردستانێ هنێریت

Lalish Duhok