بەرپرسهكێ مافێ مرۆڤى ل ئەلمانیا: ئە کارەساتا ب سەرێ کوردێن ئێزدیدا هاتى، ب هەموو پيڤهرهكى جینۆسایدە
شنگال-KDP.info-![]()
بەرپرسی سەنتەری مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا، كه سهنتهرێكی حكوومییه دەڵێ: ”ئێمە هەموو هەنگاوێکمان هاویشتووە بۆ ئەوەی ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئیزدیدا هاتووە بە جینۆساید بناسێنین و بیگەیەنین بە دادگای نێودەوڵەتی.”
(عەلی عیسۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئێمە لە چەندین کۆنگرەدا بە کەسانی سیاسی و وڵاتانی جیهانمان ڕاگەیاندووە، ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە، بە هەموو پێوەرێک جینۆسایدە و داعش مەترسییەکی زۆری بۆ سەر هەموو گەلانی جیهان هەیە و، بەتەنیا گەلی کورد توانیویەتی هەیبەتی داعش بشکێنیت.”
بەرپرسی سەنتەری مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا گوتی: ”مەزنترین کاری ئێمە ئەوە بوو، کە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان گوت، پیویستە ئاگاتان لە کۆچبەرە ئێزدییەکان بێت، ئەوانەی بۆ تورکیا و یۆنان کۆچیان کردووە و تا ئێستا دۆخیان بە هەڵاواسراوی ماوە و، هەندێک وڵات کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان دیپۆرت دەکەنەوە و، ئەمەش کارەساتیکی دیکە بەسەر کوردانی ئێزدیدا دێنێت.”
دەربارەی پرسی سەربەخۆییی کوردستانیش (عیسۆ) دەڵێ: ”پێویستە گەلی کوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، چونکە ئەوەندە قوربانیی داوە، با جاریکی دیکە نەگەڕێتەوە ژێردەسەڵاتی هیچ حکوومەتێک و ئەوە مافی گەلی کوردە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییی خۆی بکات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
