شبكة لالش الاعلامية

سترانبێژه‌كا ئیسرائیلی ب نیازە سترانه‌كێ بۆ كوردستانێ بێژت

سترانبێژه‌كا ئیسرائیلی ب نیازە سترانه‌كێ بۆ كوردستانێ بێژت 

رووداو – ئاژانسەكان

خانمە گۆرانیبێژێكی ئیسرائیلی بەنیازە گۆرانییەك بۆ كوردستان تۆمار بكات و دەڵێت هۆنراوە ئامادەیە، چاوەڕێ‌ دەكات كەسێك ئاوازەكەی بۆ دابنێ‌.

خانمە گۆرانیبێژی ئیسرائیلی هەداسە یەشورن، كە لە دایكوباوكێكی كوردی جوو لە دایكبووە، لە ماوەكانی رابردوودا گۆرانییەكی بۆ پێشمەرگە تۆماركرد. ئێستاش بەنیازە گۆرانییەك بۆ كوردستان بڵێت.

هەداسە دەڵێت “ئیسرائیلییەكان پێشوازییەكی گەرمیان لە گۆرانیی پێشمەرگە كرد، بۆیە ئێستا بەنیازم گۆرانییەكیش بۆ كوردستان بڵێم”.

دەشڵێت “هۆنراوەی گۆرانییەكە ئامادەیە، چاوەڕێم كەسێك ئاوازێكی بۆ دابنێ‌، بۆ ئەوەی تۆماری بكەم”.

هەداسە زۆرجار بە جلی كوردی دەردەكەوێ‌ و دەڵێت “كاتێك ئیسرائیلییەكان بە جلی كوردییەوە دەمبینن، زۆر دڵخۆش دەبن و رێزم دەگرن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داخوازا پشتەڤانیا مادی بۆ هەلبەستڤانێن شنگالێ‌ دكت

Lalish Duhok

كورده‌ك وەك باشترین خانمها ھونەرمەندا سالێ ل بریتانیا هاته‌ ھەلبژارتن

Lalish Duhok

دەستەیا بلندا بنگەهێ لالش چار پەرتوکێن نوو وەشاندن

Lalish Duhok