نێچیرڤان بارزانی پێشوازيێ ل میرێ ئێزدیان دکت
باس‌نیوز 
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27-2-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان له كوردستان و جیهان کرد كه دوێنی له ده‌ره‌وی وڵات گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، له دیدارەکەدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهاتنه‌وه‌ی میر تەحسین بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنهی كۆچی دوایی هاوسه‌ریه‌وه، پرسه و سه‌رخۆشی لێ كرد.
له دیداره‌كه‌دا باس له دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی ئێزدییان له ناوچه ئازادكراوه‌كانیان و پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و ده‌ڤه‌ره ئێزدینشینه‌كان به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
