شبكة لالش الاعلامية

ئەنجومەنێ شنگال: خێزانێن ڤه‌گه‌رياينه‌ خانەسوور دووبارە ئاوارە بوون

ئەنجومەنێ شنگال: خێزانێن ڤه‌گه‌رياينه‌ خانەسوور دووبارە ئاوارە بوون

باسنيۆز:

سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەیەک خێزانی گەڕاوەی خانەسوور، جارێکی دیکە ئاوارە بوونەوە، ھەندێک خێزان لە چیای شنگال نیشتەجێ بوون، پێنج خێزانیش لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێ کرابوون.

وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەھۆی ئاڵۆزییەکەی دوێنێ ھەینی 3/3/2017 لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و پێشمەرگەکانی ڕۆژ، لە دەڤەری خانەسووری دروست بوو، ترس بۆ گەڕانەوەی ھاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە دروست بووە، ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەشێک لەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە، جارێکی دیکە ئاوار بوونەوە، تەنیا منداڵ و خێزانیان لەگەڵ خۆیان ھێناوە و ھیچی دیکەیان نەھێناوە، ڕاستە شەڕ وەستاوە، بەڵام ترسی شەڕ ماوە و خەڵک ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی”.

سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، گۆتیشی: “تاکو ئێستا لە دەڤەری شنگال، کۆبونەوە لەسەر ئەو ڕەوشەی دروست بوو، دەکرێت و ئێمەش وەک ئەنجومەن لە کۆبونەوەدا نین، بەڵکو ئێمە لەگەڵ ئەوەین پەکەکە بە ئاشتی و برایەتی شنگال، چۆڵ بکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش:خه‌مبارین و سه‌ره‌خۆشی ب وه‌غه‌ركرنا سه‌ماحه‌تا” میر ته‌حسین به‌گ”

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی:دلــێ مە دگـەل مالباتێـن وان هەمـی خۆشــك و برایێن ئێزدییـە كو هێشتا ژ ڤێ كارەساتێ دنالن

Lalish Duhok

ل شنگال لژنا هه‌لدانا گۆڕێن بكۆم هاته‌ ڤه‌كێشان

Lalish Duhok