سیاسەتمەدار و ره‌وشه‌نبیرێن ئێزدی بۆ پەکەکێ: شنگال کوردستانییە
شنگال-KDP.info-![]()
سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیر و مامۆستایانى زانكۆی كوردانى ئێزدى هۆشداری دەدەنە (پەکەکە)، دەڤەری شنگال چۆڵ بکات و دەڵێن، شنگال لە کوردستان جیا ناکرێتەوە و چارەنووسی خەڵکی ناوچەکەش بە کوردستانەوە گرێ دراوە.
(سه‌عید جه‌ردۆ)، سیاسه‌تمه‌دار و ڕ‌ۆشنبیرى كوردى ئێزدى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”(پەکەکە) جاری یەکەم، کە هاتن بۆ دەڤەری شنگال، گوتیان بۆ هاوکاریی ئێوەی ئێزدی هاتووین. ئەی ئێستا بۆچی ماونەتەوە؟ ئیدی پێویستە ناوچەکەمان چۆڵ بکەن، دیارە (پەکەکە) بووەتە دارودەستەی وڵاتانی ئیقلیمی و بۆ بەرژەوەندیی ئەوان، خۆیان لە ناوچەکەدا هێشتووەتەوە. بەڵام ئێمە پێیان دەڵێین، شنگال و دەڤەرەکە کوردستانییە و ئیدی پێویستە ئەوان بڕۆن و ناوچەکە چۆڵ بکەن.”
ئەو ڕۆشنبیرە ئێزدییە دەڵێ: ”ئەوەی کە لە ناوچەکەدا بمانپێرێزێت، تەنیا هێزی پێشمەرگەیە، بۆیە پێویستیمان بە (پەکەکە) نییە و هۆکاری ئەوەی کە لە کۆمەڵگەی خانەسۆریش ڕووی دا، ئەوە بوو کە (پەکەکە) ڕێگریی لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد، هەربۆیە پێشمەرگە بەرگریی لە خۆی و بەرگریی لە ئێمەش کرد، کە (پەکەکە) ستەممان لێ نەکات.”
(د. سلێمان فانۆ)، ڕۆشنبیرێكى كوردى ئێزدییه له ناحیه‌ى سنوونێ و، سەبارەت بە نییەتی مانەوەی (پەکەکە) لە دەڤەری شنگال دەڵێ: ”ئەوان هاتوون، کە بمێننەوە و خاکی کوردستان بۆ بەرژەوەندیی وڵاتانێک داببڕن، کە خۆیان بوون بە دارودەستەیان. بەڵام ئێمە پێیان دەڵێین، شنگال لە کوردستان جیا نابێتەوە و پێویستە (پەکەکە) ئەو خەیاڵەی بەتاڵ بکات، چونکە ناوچەکە کوردستانییە و چارەنووسیشمان بە کوردستانەوە گرێ دراوە. جگە لە پێشمەرگە، ئێمە (پەکەکە)مان قبووڵ نییە.”
(د. سلێمان فانۆ) دەشڵێ: ”(پەکەکە) لە دیالۆگ تێناگات، ئەوەتا ئێمە، وەک کوردانی ئێزدی پێیان دەڵێین، بڕۆن و ناوچەکەمان چۆڵ بکەن. ئێمە لە ناوچەکەدا تەنیا پێشمەرگە بە هێزی شەرعی دەزانین.”
(ئه‌یاد عه‌جاج)، مامۆستاى زانكۆ و شاره‌زای كاروبارى ناوچه‌ى شنگال، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: ”به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ى كه له شنگال ڕووی دا، پێویسته ڕێگریی لێ بكرێت، كه ئەوە به درێژایى مێژوو خاڵى لاوازى ئێمه بووە و خه‌ڵكى ئێمه‌ش به‌مشێوه‌یه ناتوانن بگه‌رێنه‌وه و بارى سه‌رشانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش گرانتر ده‌بێت. ئێستا هه‌رێمى كوردستان هێزێكى ڕێکخراو و یه‌كگرتووى پێشمه‌رگه‌ى هه‌یه و سه‌ركردایه‌تییه‌كى باشیشى هه‌یه، ده‌بوایه (په‌كه‌كه) وه‌ك چۆن له كۆبانى پێشمه‌رگه دواى تەواوبوونی ئه‌ركى نیشتمانی‌یان گەڕانەوە، ئەوانیش بگەڕێنەوە.”
ئەو مامۆستایە گوتیشی: ”ده‌بینم (په‌كه‌كه) نایه‌وێت ئەو ناوچانه چۆڵ بكات و ده‌یه‌وێت خۆى قایم بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان ڕێك بخرێت و شنگال چۆڵ كه‌ن، تا ڕهوشەکە به‌ره‌و خراپتر نه‌چێت، چونكه خه‌ڵكى شنگال بڕیار له چاره‌نووسى خۆیان دەدەن، نه‌ك (په‌كه‌كه). هێشتا برینى خه‌ڵكى شنگال سارێژ نه‌بووه و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئیزدییاندا هات زۆر گه‌وره بوو.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
