چاتێ نھێنی بۆ ڤایبەر دئێته زێدهكرن
باسنیوز
ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان باس لەوە دەکەن، لە داھاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزارییەک بە ناوی چاتی نھێنی (Secret Chat) بۆ ڤایبەر زیاد دەکرێت.
دوێنێ ھەینی 10/3/2017، ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژی لەسەر پڕۆگرامی ڤایبەر لە ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکاندا بڵاو کرایەوە و باس لەوە کرا، ھەفتەی داھاتوو کۆمپانیای ڤایبەر خزمەتگوزارییەک بە ناوی چاتی نھێنی بۆ پڕۆگرامەکەی زیاد دەکات.
بەکارھێنەرانی ڤایبەر دەتوانن خزمەتگوزارییەکە بۆ چاتکردن لەگەڵ ھاوڕێیەکیان بەکار بھێنن و کات بۆ سڕینەوەی لاپەڕەی گفتوگۆکەیان دابنێن، ھەروەھا دەتوانن کات بۆ سەرجەم ئەو نامانە دابنێن، کە بۆ ھاوڕێیەکیان دەنێرن، بەمەش دوای تێپەڕبوونی کاتەکە، نامەکە بە شێوەیەکی خۆکاری لەنێو لاپەڕەی گفتوگۆی ھاوڕێکەتدا دەسڕێتەوە، جگە لەمانەش، کەسی بەرامبەر کاتێک لەنێو ئەم خزمەتگوزارییەدا چاتت لەگەڵدا دەکات، ناتوانێت ھیچ نامەیەکت کۆپی بکات.
ئەم خزمەتگوزارییەی ڤایبەر بە یەکێک لە خزمەتگوزارییە باشەکانی پڕۆگرامەکە دادەنرێت، بڕیاریش وایە لە ھەفتەی داھاتوودا بۆ بەکارھێنەرانی ڤایبەر زیاد بکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
