شبكة لالش الاعلامية

پەکەکێ داخوازا ئەنجوومەنێ رۆحانیێ ئێزدییان رەتكر

پەکەکێ داخوازا ئەنجوومەنێ رۆحانیێ ئێزدییان رەتكر 

باسنيۆز:

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، داوایەکی فەرمیی ئەنجومەنی رۆحانیی ئیزدییان و سەرۆک ھۆزەکانی شنگال بۆ چۆڵکردنی دەڤەری شنگال رەت دەکاتەوە و ئەو وەڵامەش ئیزدییەکانی تەواو نیگەران کردووە، بەڕای نوێنەری ئێزیدییەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان، پەکەکە ھاوشێوەی داعش لە شنگال و چیاکەی ھێزێکی داگیرکەرە.

 

سەرەڕای ئەوەی ئەندامانی جڤاتی رۆحانی و سەرۆکی ھۆزەکانی شنگال لە رێگەی بەیاننامەیەکەوە کە واژۆی زیاتر لە ٥٠ کەسایەتیی ناسراوی ئێزدیی بەسەرەوە بوو، داوایان لە پەکەکە کرد شنگال چۆڵ بکات، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک بۆ (باس)، پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، وەڵامی ئەو داوایەی لە رێگەی چەند ئێزدییەکی نزیک لە خۆی داونەتەوە، کە بە ھیچ شێوەیەک لە شنگال ناکشێتەوە. پێچەوانەی ئەوەش تا دێت ژمارەی چەکدارەکانی لە شنگال و خانەسۆر زیاتر دەکات.

 

وەک ئەو سەرچاوەیە گوتی، پەکەکە لە وەڵامی ئەو داوایەدا گوتوویەتی: ”ئێمە دان بە ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزیدییەکاندا نانێین و ئێزیدییەکانیش وەک نەتەوەیەکی جیاواز لە کورد سەیر دەکەین نەک ئایینێکی جیاواز، ئێمە دان بە ھیچ دامەزراوەیەکدا نانێین لەسەر بنەمای ئایینی“.

 

سەرچاوەیەک روونی کردەوە کە ئێزدییەکان دەیانەوێ رێگە لەو ھەوڵەی پەکەکە بگرن کە دەیەوێ ھەم ھیچ حسابێک بۆ ئەنجومەنی رۆحانیی ئیزدی نەکات و ھەم پێکھاتەکەیان دابەش بکات و دووبەرەکی بخاتە ناویانەوە، بۆیە ئێزیدییەکان لە بەرنامەیاندایە لە کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکی دیکەی ھاوبەشدا خۆیان لەو ئێزدییانە بێبەری بکەن کە چوونەتە ریزەکانی (یەبەشە)وە، بۆ ئەوەی لە ئەگەری روودانی شەڕ و دوورخستنەوەی پەکەکە لە شنگالدا، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستکراوە بێت بۆ دوورخستنەوەی ئەو چەکدارانەش کە پەکەکە لە چوارچێوەی ھێزێک بەناوی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) کۆی کردوونەتەوە، کە ژمارەیان چەند سەد کەسێک دەبێت و بە گوتەی نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، مانگانە وەکو حەشدی شەعبی مووچەیان لە بەغداوە پێ دەدرێت.

 

لەلایەکی دیکەشەوە، لە سەروبەندی ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و پەکەکە لەسەر پرسی شنگال، ئەمەریکا بۆ جارێکی دیکە بەفەرمی داوای کردووە پەکەکە شنگال چۆڵ بکات.

 

مارک تونەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ میدیا جیھانییەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، بە لای واشنتۆنەوە پەکەکە رێکخراوێکە لە لیستی رەشدایە و دەبێ شنگال بەجێ بھێڵێت و ھێزەکانی لەو ناوچەیە بکشێنێتەوە.

 

شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ (باس) رای گەیاند، پەکەکە لە ماوەی زیاتر لەو دوو ساڵەی لە شنگال بووە، بەردەوام کاری لەسەر نانەوەی دووبەرەکی و جیاکاری لەناو ئێزدییەکاندا کردووە، چونکە پێی وایە لەو رێگەوە دەتوانێ لە شنگال بمێنێتەوە، گوتیشی: “پەکەکە ئەوەی بۆی کراوە درێغیی نەکردووە لە دروستکردنی دووبەرەکی و پەرتکردنی گوتاری ئێزدییەکان و بردنی منداڵان”.

 

جەختی لەوەش کردەوە، ھیچ (پەکەکە)یەک لە ھەر بەرگ و ناوێکدا بە برای خۆیان نازانن، چونکە ئەوەی پەکەکە بێت و لە ناوچەکەی ئەواندا بمێنێتەوە، بەلای ئەوانەوە شەڕفرۆش و داگیرکەرە، گوتی: “داعش لە رووی جەستەیی و مادی و مەعنەوییەوە زیانی زۆری لە ئێزدییەکان داوە، پەکەکەش ھاتووە تەواویان دەکات”.

گوتیشی: “ئەگەر ئەوان بۆ ئازادیی ئێزدییەکان ھاتوون، فەرموون با بڕۆنە دەرەوە لە شنگال و ئازادمان بکەن، داعش و پەکەکە بەیەکەوە ژیانیان لە ئێزدییەکان تێک داوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو کۆمەڵە کەسەی ئێزدی کە لەگەڵ پەکەکەدان، سەرۆکەکەیان بە زمانی خۆی لە کەناڵێکی سەر بە مالیکی گوتی: (ئێمە حەشدی شەعبیی گرێ دراوین بە بەغداوە)، ئەوە روونە کە ئەجێندایەکی ئیقلیمیی ئاشکرا لە رێگەی پەکەکەوە لە شنگالدا ھەیە، کە دەیەوێ شنگال لە ھەرێمی کوردستان داببڕێنێت، بێ گومان ئێزدییەکان ئەوە قبووڵ ناکەن”.

 

بەڵام کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان، (کەجەکە) لە راگەیەنراوێکیدا کە میدیاکانی پەکەکە بڵاوی کردووەتەوە، رای گەیاندووە، پارتی و تورکیا دەیانەوێت قەڵای خۆڕاگرییەک کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دامەزراوە ھەڵبوەشێننەوە و کۆتایی بە بوونی ئێزدییەکان لە شنگال بھێنن، ھاوکات ھەر لەو راگەیەنراوە ناوی پێشمەرگەی بە (چەتە) ھێناوە.

 
 
 
 

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شنگال.. هەتا نهۆ نێزیكى 800 مامۆستایان دەست ژ دەوامێ‌ بەرداینە

Lalish Duhok

خێزانه‌كا كوردا ئێزدی:ژبه‌ر په‌كه‌كێ جاره‌كا دی ئاواره‌ بووینه‌ ڤه‌

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا كۆچ و كۆچبه‌رێن ئیراقێ: 179 ئاواره‌یێن ئێزدى ژ كه‌مپێن دهۆكێ ڤه‌گه‌ڕیانه‌ شنگالێ

Lalish Duhok