شبكة لالش الاعلامية

حەیدەر شەشۆ دێ حزبه‌كا نوو دامەزرينت

حەیدەر شەشۆ دێ حزبه‌كا نوو دامەزرينت

رووداو – شنگال
حەیدەر شەشۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایدەگەیێنێ، سەرقاڵی دامەزراندنی حیزبێكی نوێن بەناوی (پارتی ئێزدی دیموكرات). مۆڵەتی كاركردنیان لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە و لە هەرێمی كوردستانیش خەریكن.

حەیدەر شەشۆ كە هاوكات بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزدیخانە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، حكومەتی عێراق مۆڵەتی كاركردنی بە حیزبە نوێكەیان داوە. ئێستاش سەرقاڵی ئەوەن لە هەرێمی كوردستانیش مۆڵەت وەربگرن. لەبارەی چارەنووسی هێزی پاراستنی ئێزیدخانیش كە خۆی بەرپرسییەتی گوتی “هێزی پاراستنی ئێزدیخان نابێتە هێزی ئەو حیزبە نوێیە، چونكە هێزەکە ئەندامی زۆربەی حیزبەكانی تێدایە ‌و نەبەستراوەتەوە بە حیزبێك”.

حەیدەر شەشۆ روونیشكردەوە، لە 3-8-2014 وە وەكو ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی هیچ كارێكی نەكردووە و بەتەواوی لەكاری حیزبی لەنێو یەكێتی دووركەوتووەتەوە. گوتیشی “كاتێك حیزبە نوێیەكە كۆنگرەی بەست، ئیدی بەفەرمی واز لە یەكێتی دێنم، چونكە ناكرێت كەسێك لە دوو حیزبدا ئەندام بێت”.

ئێستا حەیدەر شەشۆ، بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزدیخانە، بڕیاریش دراوە هێزەكەی بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. لە بڕیارەكەدا هاتووە كە تەنها 1000 چەكداری ئەو هێزە دەخرێنە سەر وەزارەت. بەڵام بەپێی ئامارەكان ژمارەی چەكدارانی هێزی پاراستنی ئێزدیخان زۆرتر لە 4000 كەس دەبن.

لەمبارەیەوە حەیدەر شەشۆ پێشتر بە رووداوی گوتبوو “ئەمە قۆناغی یەكەمی بەفەرمیكردنی هێزەكەمانە، لە هەفتەكانی داهاتووشدا ئەوانی دیكە دەبنە فەرمی. من ناهێڵم ماندووبوونی یەك شەڕڤانی ئێزدی بەفیڕۆ بچێ”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب پشكداریا بنگەهێ‌ لالش روونشتنەكا ڤەكری لسه‌ر پێكڤەژیانێ‌ ل دهۆكێ‌ هاتە سازكرن

Lalish Duhok

پەیاما پیرۆزباهیا سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا دانانا بابه‌ شێخێ نوو یێ ئێزدیان

Lalish Duhok

پشكا په‌يوه‌نديان ل بنگه‌هێ لالش كۆمبوونا خوه‌ يا ئاسايى ئه‌نجامدا

Lalish Duhok