شبكة لالش الاعلامية

داخواز دئێته‌ كرن پەیوەندیکرن ب حەشدا شەعبی ب فەرمی وەک خیانەت ل قەلەم بێته‌ دان

داخواز دئێته‌ كرن پەیوەندیکرن ب حەشدا شەعبی ب فەرمی وەک خیانەت ل قەلەم  بێته‌ دان

باسنيۆز:

چاودێرێکی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات کە چوونی خەڵک بۆ ناو حەشدی شەعبی پرسێکە دەبێت یەکلا بکرێتەوە، چونکە درێژەکێشانی مەترسی لەسەر داهاتووی کوردستان دروست دەکات.

سۆران سێوکانی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “دەبێت حکوومەت سەرجەم حزبەکان ئاگادار بکاتەوە لە چوونی ئەندامانیان بۆ ناو حەشدی شەعبی دەبێت سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ناوەندەکان رابسپێردرێن بۆ ئەوەی پرسی چوونی خەڵک بۆ ناو حەشد بکرێتە خیانەت و جاشایەتی.”

لە درێژەدا گوتیشی: “پێشبینی دەکرێت پرسی حەشد پرسێکی مەزهەبی و دەستێکی هەرێمی لەپشت بێت بۆ تێکدانی دۆخی کوردستان، چونکە بەدڵنیاییەوە دەستێک هەیە نایەوێت هەرێمی کوردستان وەک ئێستا بمێنێتەوە، لە هەمانکاتدا ناکرێت بەهۆی حەشدەوە هەرێمی کوردستان پرسی سەربەخۆیی و پێشکەوتی بیر بچێتەوە کە هەولێک هەیە بۆ ئەوەی کورد لەسەر پرسی حەشد راوەستێت و واز لە پرسەکانی خۆی بهێنێت”.
گوتیشی: “ئەم هەڵمەتە لە ماوەی رابردوودا دەستی پێ کردووە و چاوەڕوان دەکرێت بەردەوام هەبێت، بۆیە دەبێت کار بکرێت بۆ ئەوەی ئەو پرسە نەبێتە جێگرەوەی پرسی دیکە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا نوونه‌ران ئه‌گه‌رێن برینا مووچێ فه‌رمانبه‌رێن هه‌رێمێ دیار دكه‌ت

Lalish Duhok

سەقاناسییا هەرێمێ: ئەڤرۆ بەفر و باران دێ بارن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى وسه‌عد جه‌نابى دووپاتيێ ل ئاساييكرنا ره‌وشا كه‌ركووكێ دكه‌ن

Lalish Duhok