شبكة لالش الاعلامية

ل فلیپین ملیۆنه‌ك کەس ده‌ست به‌ردارى جگەرێ دبن

ل فلیپین ملیۆنه‌ك کەس ده‌ست به‌ردارى جگەرێ دبن 

رووداو-سلێمانی

وەزارەتی فلیپین رایدەگەیێنێ دوای سەپاندنی رێوشوێنی زیادکردنی باج و سەرانە لەسەر جگەرە لەساڵی 2013، زۆرتر لە ملیۆنێک کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، ئەوەش بەپێێ هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی.

پاوڵین یوپاڵ، کاربەڕێکەری وەزارەتی تەندروستی فلیپین، لەبارەی دوا ئامارەکانی جگەرەکێشان لە وڵاتەکەی دەڵێ کە ساڵی 2009 لە وڵاتەکەیان 17 ملیۆن جگەرەکێش هەبوون، کەچی ساڵی 2015 ژمارەکە دابەزیوە بۆ 15.9 ملیۆن کەس.

یوپاڵ دەڵێ دابەزینی ژمارەی کەسانی جگەرەکێش بەو راددە بەرزە، یەکەمینجارە لە مێژووی فلیپین روودەدات.

بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی فلیپین هەروەها دەڵێ لەنێو ئەوانەش کە هێشتا جگەرە دەکێشن، سێ لە چواریان خوازیارن واز لە کێشانی بهێنن.

بەپێی هەمان رووپێوی، ساڵی 2009 رێژەی جگەرەکێشان لەنێو کەسانی سەروو تەمەنی 15 ساڵن 29.7%بووە، کەچی ساڵی 2105 رێژەکە دابەزیوە بۆ 23.8%.

لەنێو خانمانی فلیپینیش رێژەی جگەرەکێشان بە راددەی 50% دابەزیوە.

ساڵی 2013 حکومەتی فلیپین باجی سەر جگەرەی بە راددەی 100% زیادکرد، هەروەک لەسەر پاکەتی جگەرە و لە شوێنە گشتییەکانیش مەترسییەکانی جگەرە بە وردی بۆ خەڵکی رووندەکرانەوە. رێوشوێنەکان تاکو ئێستاش بەردەوامن و وەک وەزارەتی تەندروستی ولاتەکە رایگەیاند رێژەی جگەرەکێشانی کەمکردووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چەند پێكهاتەیێن سروشتی بۆ نەهێلانا سەرئێشێ

Lalish Duhok

پێشمەرگەیەك هەلیكۆپتەره‌كێ دروست دكت

Lalish Duhok

چاوان ب شه‌ربه‌تا لیمۆنێ دێ جگاره‌كێشانێ هێلى؟

Lalish Duhok