هه‌ولێر.. دروودانه‌كێ دا دوو وه‌لاتى هاتنه كوشتن
باسنيۆز:
گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕێگاى پیرزین_هه‌ولێر به‌هۆى ڕووداوێكه‌وه دوو كه‌س كوژران.
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “شه‌وى سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه21 له‌سه‌ر 22.3.2017 له‌سه‌ر ڕێگاى پیرزین_هه‌ولێر، چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌به‌ستی مه‌ى خواردنه‌وه داده‌نیشن سه‌رخۆش ده‌بن، یه‌كێك له‌كه‌سه‌كان برایه‌كى دێته شوێنه‌كه و داواى لێ ده‌كات جێگاكه جێبهێڵێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌بێت به ده‌مه‌قاڵه‌یان ئه‌و برایه‌یی كه سه‌رخۆشه ته‌قه له‌براكه‌ى دیكه‌ى و هاوڕێیه‌كى ده‌كات به‌و هۆیه‌وه هه‌ردوو كه‌سه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن”.
گوتیشى: “سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى له شوێنى ڕووداوه‌كه‌دا بوون ده‌ستگیر كراون، په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه، لێكۆلینه‌وه ده‌ستى پێكردووه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
