شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلينه‌ك:دبت بە عەتر بەرهه‌نگاری هنده‌ك شێرپەنجە ببين

ڤه‌كۆلينه‌ك:دبت بە عەتر بەرهه‌نگاری هنده‌ك شێرپەنجە ببين

رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ پەیوەندی هەیە لەنێوان بەکارهێنانی هەندێک جۆری عەتر و هێواشبوونەوەی گەشەی هەندێک جۆری شێرپەنجە لە جەستەدا.

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی (بوخوم)ی ئەڵمانی کە لە جۆرناڵی زانستیی (پڵۆس وەن) بڵاوبووەتەوە و ئاژانسی دۆیچەڤیللەی ئەڵمانی ئاماژەیپێکردووە، دەڵێ دەرکەوتووە هەندێک بۆنی تایبەت دەبنەهۆی هێواشکردنەوەی گەشەی هەندێک خانەی شێرپەنجەیی بەتایبەت لە ریخۆڵە ئەستوورە و رێکەی مرۆڤدا.

هەردوو توێژەر هانز هابیل و لیا فیبێر لە زانکۆ ئەڵمانییەکەوە بە جۆرناڵی (پڵۆس وەن) یان گوتووە گوڵی خەنە یەکێکە لەو گوڵانەی بۆنەکەی دژەشێرپەنجەیە، گوتووشیانە دۆزینەوە نوێیەکەیان ئاسۆیەکی نوێ دەکاتەوە بەڕووی چارەسەری شێرپەنجەدا.

شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە لە شێرپەنجە بەربڵاوەکانن و ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان ملیۆنێک کەس تووشیان دەبن و 715 هەزار کەسیش بەهۆیانەوە دەمرن. بەپێی ئامارە جیهانییەکانی ساڵی 2012 شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە دووەم شێرپەنجەی هەرەبڵاون لە خانمان و سێیەمیشن لە پیاواندا.

توێژەرەکان دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک تاقیکردنەوە لەسەر مشکی تاقیگە بۆیان دەرکەوت لە کۆتایی خانە شێرپەنجەییەکاندا وەرگری بۆن هەن و هەندێک بۆن هەن لەمپەر دەخەنە بەردەم گەشەی ئەو خانانە، بە تایبەت بۆنی لیمۆ و گوڵی خەنە، چونکە رەگەزی دژە شێرپەنجەیان تێدایە.

توێژەرەکان بە کردەیی هەندێک خانەی شێرپەنجەییان رووبەڕووکرد لەگەڵ بۆنی هەریەکە لە ماددە ئەسیرییەکان و پاشان بۆنی گوڵەخەنە، لەباری یەکەمدا گەشەی خانەکان وەک خۆیان بەردەوامبوون و لەباری گوڵەخەنەشدا لەمپەر کەوتە بەردەم گەشەیان.

توێژەرەکان گوتوویانە دۆزینەوەکەی ئێستا گرنگە، بەڵام پێویستی بە بەدواداچوونی زۆرتر هەیە لەڕووی کلینیکییەوە (لێکۆڵینەوە لەباری تەندروستی کەسانی تووشبووی شێرپەنجە).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گونده‌كێ چینی ل سەر هه‌يڤێ دێ ئێته‌ دروستكرن

Lalish Duhok

باشترین دەم بۆ سەرشووشتنێ

Lalish Duhok

بێرنارد ھێنری دێ فلمەکێ دی ل سەر پێشمەرگەی درستکەت

Lalish Duhok