هندهک زانیارى دەربارەى نەخۆشیيا سیل
رووداو
– بەهۆى ئەوەى تووشبووانى تووشی کێش دابەزینێکى زۆر دەبن، لە کوردەواریدا بە نەخۆشییەکە وتراوە “دەردە باریکە”.
– پێشتر بەهۆى دەستەبەر نەبوونى چارەسەر، ئەوەندە نەخۆشییەکى کوشندە بوو، دەوترا “سیل و سەرەتان”! بەڵام ئێستا وا نییە.
– بەرەو قڕکران دەچوو، بەڵام بڵاو بوونەوەى نەخۆشیی ئایدز، بووە هۆى سەرلەنوێ تەشەنە سەندنەوەى.
– سێیەکى دانیشتووانى سەر زەوى تووشی دەبن، بەڵام بەرگرییان دەستەمۆى دەکات. تەنها کە بەرگرى دادەبەزێت، نەخۆشییەکە کارا دەبێتەوە.
– ساڵانە 1.8 ملیۆن کەس دەکوژێت.
– بەربڵاوترین نیشانەکانى: وشکە کۆکەى درێژخایەن، بەڵخەمى خوێناوى، تایەکى نزم، ئارەقەکردنەوەى شەوان، کێش دابەزین.
– ئەو هۆیانەى ئەگەرى تووشبوون زیاد دەکەن: منداڵى و بەساڵداچوویی، تێکەڵی لەگەڵ کەسانى تووشبوو، قەڵەباڵغى، جگەرە کێشان، کەمیی ڤیتامینەکانى ئەى و دى، نەخۆشیی درێژخایەنى وەک شەکرە و گورچیلە سستى، نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانى وەک هى خوێن و لیمفەکان.
– ئەوە نییە تەنیا تووشی سییەکان ببێت، تووشی هەر ئەندامێکى جەستە دەبێت، بەڵام 80-90%ى حاڵەتەکان لە سییەکان روودەدەن.
– بە لایەنى کەم دەبێت بۆ ماوەى شەش مانگ رۆژانە چارە وەربگیرێت.
– نەخۆش دواى دوو هەفتە چارە وەرگرتن، نەخۆشییەکە بۆ کەسانى تر ناگوازێتەوە.
– پێکوتەکەى، تەنها 10-15 ساڵ رێگرى دەکات لە تووش بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
