ب ڤێ رێ پێشبينييا مرنێ بكه
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانى زانكۆى ستۆكهۆڵم، رێگه‌يه‌كى سه‌رنجڕاكێشيان بۆ پێشبينيكردنى مردنێكى حه‌تمى دۆزيوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى تێليگرافى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و توێژه‌رانه ماوه‌ى 10 ساڵ توێژينه‌وه‌يان له باره‌ى 1774 هاووڵاتى سويدى كردووه كه ته‌مه‌نيان له نێوان 40 تا 90 ساڵ بووه و له سه‌ره‌تاى توێژينه‌وه‌كه داوايان لێكردوون 13 بۆنى جياجيا تاقيبكه‌نه‌وه و ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، كه نه‌ناسينه‌وه‌ى بۆن و جيانه‌كردنه‌وه‌ى بۆنه‌كان له يه‌كدى ئاماژه‌يه بۆ نزيكبوونه‌وه‌ى مردن.
توێژه‌ران ده‌ڵێن به رێژه‌ى له سه‌دا 8 ئه‌گه‌رى مردن زيادى كردووه، له لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌يانتوانيوه بۆنه‌كان جيابكه‌نه‌وه و بيان ناسنه‌وه.
توێژه‌ره‌كان باسيان له‌وه‌شكردووه، ناسينه‌وه‌ى بۆن ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى كه مێشكى مرۆڤ به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست كار ده‌كات. ئه‌گه‌ر كێشه‌يه‌ك له ناسينه‌وه‌ى بۆن هه‌بێت ئاماژه‌يه بۆ زيادبوونى ئه‌گه‌ر و مه‌ترسى مردن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
