شبكة لالش الاعلامية

دیندار زێباری: بۆ ب جینۆساید ناساندنا کۆمەلکوژیيا کوردێن ئێزدی لژنەیەک هاته‌ پێکئينان

دیندار زێباری: بۆ ب جینۆساید ناساندنا کۆمەلکوژیيا کوردێن ئێزدی لژنەیەک هاته‌ پێکئينان

باسنيۆز:

د. دیندار زێباری، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی (تویتەر) ئاماژە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ئیزدییەکان دەکات.

زێباری نووسیویە “حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داننان بە دۆزی ئێزدییەکان بەوەی کە کۆمەڵکوژییە، لێژنەیەکی پێکهێناوە.”

ئاماژەوەی بەوەش کردووە “ئەم لێژنەیە بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین بەڵگەیە لەدژی تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی.”

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی نوێنەرایەتییەکانی لە ئاستی ئەورووپا و ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا، پەرلەمانی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان، هەوڵی جدی دەدات هەتا هێرشی کۆمەڵکوژیی داعش بۆ سەر شنگال و کوردانی ئیزدی بە جینۆساید و کۆمەڵکوژی بناسێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرپرسا رێكخراوا داك:دەم هاتیە ژنا ئێزدی داخوازا مافێن خۆ بكت

Lalish Duhok

“وه‌لات و رێكخراوێن نێڤ ده‌وله‌تى ل ئاستێ شنگالێ دا كێمترخەم بوون”

Lalish Duhok

جەعفەر ئێمینکی:دڤێت سیستەمێ کۆتا بۆ ئێزدیان بێته‌ دانان

Lalish Duhok