ئه‌نجومه‌نێ شنگال: په‌كه‌كه بۆ مه‌ره‌مێن سیاسی نه‌ڤێت ئارامی بۆ شنگالێ ڤه‌گه‌رت
باسنيۆز:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تا دێت ژماره‌ی ئه‌و ئێزدیانه‌ی وازیان له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هێناوه زیاتر ده‌بێت، بۆیه ده‌یانه‌وێت هیچ بیانووێك به‌ده‌ست په‌كه‌كه‌وه نه‌مێنێت و خه‌ڵك شنگال خۆی بڕیار له باره‌ی چاره‌نووسی خۆیه‌وه بدات.
وه‌یس نایف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: “ئێزدییه‌كانی ناو په‌كه‌كه واز ده‌هێنن ده‌یانه‌وێت له‌و ناوچه‌یه، په‌كه‌كه هیچ بیانووێكی به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت، بۆیه له دوێنێوه ٢٦٨ چه‌كداری په‌كه‌كه خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه كردوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ ژماره‌كه گه‌یشتوه‌ته ٣ سه‌د كه‌س، چاوه‌ڕوانین سه‌رجه‌م ئه‌و ئێزدیانه‌ی چوونه‌ته په‌كه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: “په‌كه‌كه، ده‌یه‌وێت به چاوسووكردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و ئێزدیانه، وایان لێ بكات ڕیزه‌كانیان به‌جێ نه‌هێڵن، به‌ڵام ئاماری وازهێنانی ئێزدیه‌كان له‌ناو په‌كه‌كه زۆر بووه و خۆشیان ناتوانن ڕێگری له‌و ژماره زۆره بگرن”.
ئاشكراشی كرد: “په‌كه‌كه نایه‌وێت ئارامی بۆ شنگال بگه‌ڕێته‌وه، چونكه مه‌رامێكی سیاسی ترسناكی هه‌یه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
