حوسێن قایدی: په‌كه‌كه ناهێلت رزگاربوويێن ژ ده‌ستێ داعشێ به كه‌س و كارێن خۆ شاد ببن
كوردستان تيڤى
به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ژێر ده‌ستی داعش، حسێن قاییدی رایگه‌یاند: نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ژێر ده‌ستی داعش به‌هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانیمان پێنج منداڵی كوردی ئیزدی له شاری ره‌ققه له ده‌ست داعش رزگار بكه‌ین كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان حه‌وت ساڵی تا چوارده ساڵیدان، له‌لایه‌ن داعشه‌وه زوڵم و سته‌می زۆریان به‌رامبه‌ر كراوه، به‌داخه‌وه په‌كه‌كه رێگه‌ی نه‌دا ئه‌و منداڵانه له ناخۆشی و نه‌هامه‌تی رزگاریان بێت و به‌كه‌سوكاریان شاد ببنه‌وه، هه‌ستا به‌ڕفاندنیان بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆری سه‌ربه شاره‌دێی سنونێ.
حسێن قاییدی گوتیشی: ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه په‌كه‌كه رێگری له كاره‌كانمان ده‌كات بۆ رزگاركردنی رفێنراوانی كوردی ئێزدی له ده‌ست داعش، ده‌یان جار هه‌بووه به‌تاك و به كۆ كه‌سمان له ده‌ست داعش رزگار كردووه، نه‌خوازراوانه په‌كه‌كه هه‌ستاوه به‌ڕفاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی رزگارمان كردوون، زۆرجار ئه‌و كه‌سانه‌ی له زۆره‌ملێ له ئێمه‌یان سه‌ندووه چه‌ندین رۆژ له‌لای خۆیان ده‌هێڵنه‌وه و دواتر بانگه‌شه و پڕوپانگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه په‌كه‌كه كچ و ژنی ئیزدی له ده‌ست داعش رزگار كردووه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ژێر ده‌ستی داعش دووپاتی ده‌كاته‌وه هیچ كوردێكی ئیزدی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و حكوومه‌تی عێراق و سوپای عێراق رزگار نه‌كراون، به‌ڵكو هه‌رچی ئه‌وه‌ی رزگاركراون كه ژماره‌یان زیاتر دوو هه‌زار نۆ سه‌د و سیی و شه‌ش كه‌س ده‌بێت، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی كوردی ئێزدی رزگار كراون كه تاكه نووسینگه‌یان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه هیچ لایه‌نێكیش هاوكاری ئه‌م نووسینگه‌یه نه‌بووه.
ده‌شڵێت له ئێستادا زیاتر له سێ هه‌زار چوارسه‌د كه‌س له ژێر زه‌بر و زه‌نگی تیرۆریستانی داعش ماون، داوای هاوكاریمان له حكوومه‌تی عێراق و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه بۆ رزگاركردنی كچ و ژنانی كوردی ئێزدی، كه‌چی تا ئێستا هیچ هاوكار نه‌بوون ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستیشیان روون و ئاشكرا نییه له‌باره‌ی یارمه‌تیدان و رزگاركردنی كوردی ئیزدی له ده‌ست داعش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
