شبكة لالش الاعلامية

“جەخت ل خورتكرنا په‌يوه‌نديێن ناڤبه‌را هەرێمێ و چین هاته‌ كرن”

“جەخت ل خورتكرنا په‌يوه‌نديێن ناڤبه‌را هەرێمێ و چین هاته‌ كرن”

هەولێر-KDP.info-

  لە دیداری نێوان بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێ پێوەندییەکانی نێوان هەرێم و چین زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، (هوشیار سیوەیلی) پێشوازی لە (تان بانگلین)،  كونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان كرد.

(هوشیار سیوەیلی) باسی لە گرینگیی پێوەندییەكانی نێوان دەوڵەتی چین و هەریمی كوردستان بە گشتی و پێوەندیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شوعیی چین بەتایبەتی كرد. (سیوەیلی) ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان دەتوانێت لە بواری پێشكەوتنی ئابووری و سەقامگیری و بەرەوپێشەوەچوونی بەردەوامدا سوود لە ئەزموونی چین وەربگرێت. دەوڵەتی میلیی چین پێگەیەكی بەهێزی ئابووری, سیاسی و دیپلۆماسیی لە جیهاندا هەیە و کاریگەریشی لەسەر ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، بۆیە ئێمە چاوەڕوان و هیواخوازین ئەو کاریگەرییە بۆ سەقامگیری و بەرەوپێشەوەچونی زیاتر بەردەوام بێت. لەڕووی ئابووری و بازرگانیی كاڵاوە، چین بەشێكی زۆری بازاڕەكانی كوردستانی بەركەوتووە، بۆیە داواكارین زیاتر كارئاسانی بكرێت.

  لە بەشێكی دیکەی دیدارەكەدا باس لە پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كرا, (سیوەیلی) بۆ شاندی میوانی ڕوون كردەوە، هەرێمی كوردستان و عێراق پێوەندیی پتەوی سەربازییان پێکەوە هەیە، بەڵام بەداخەوە سوود لەو پێوەندییە بەهێزە وەرنەگیراوە، بەتایبەتی حكوومەتی فیدراڵ بەردەوامە لە بڕینی بەشەبوودجە و شایستە دارایییەكانی هەرێم و لە دواین كاریشدا حكوومەتی فیدراڵ لە هەوڵی بڕینی بەشەدەرمانی هەرێمدایە، ئەمە لەكاتێكدایە، كە نیزیكەی دوو ملێون ئاوارەی بەشەكانی دیکەی عێراق لە هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن و ئەمەش فشارێكی زۆری خستووەتە سەر خزمەتگوزارییەكانی هەریمی كوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی تەندروستی, پەروەردە و كارەبادا، بەڵام حكوومەتی فیدراڵ بەردەوامە لە سزادانی هەرێم، بێگومان ئەمەش گاریگەریی لەسەر پێوەندییە سیاسییەکان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان دەبێت. لە دیدارەكەدا باس لە پێوەندیی نێوان پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و دەستپێشخەرییەكی جەنابی (سەرۆك بارزانی) كرا بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە و، (سیوەیلی) گوتی، بەداخەوە لایەنە سیاسییەكان تا ئێستا بەپێی پێویست بەدەم ئەم دەستپێشخەرییەوە نەهاتوون, ئیمە بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ چارەكردنی جیاوازییەكان و پێکهێنانی یەكدەنگی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهات و مەترسی و دەرفەتەكان.

(تان بانگلین)یش جەختی لە گرینگیی پێوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوان هەرێم و چین كردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە پێوەندییەکان پتەوتر بکەین. (بانگلین) گوتی: ”ئێمە لەو فشارە دارییانەی سەر هەرێمی كوردستان، كە بەهۆی ئاوارەكانەوە دروست بووە، ئاگادارین, بۆیە هەوڵ دەدەین لەڕێی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە زیاتر هاوكاری پێشكەش بكەین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: دڤێت كێشه‌یێن هه‌رێم و به‌غدا ل سه‌ر بنه‌مایێ ده‌ستوورى بهێنه‌ چاره‌كرن

Lalish Duhok

ئەڤ سالە قوتابی ل دووڤ سیستەمەکێ نوو دێ ئێنە وەرگرتن

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: پێدڤییە حكومەتا عیراقێ قەرەبوویا خێزانێن شەهیدێن هەلەبجە بكەت

Lalish Duhok