راوێژکاره‌كێ سه‌ربازیێ ئه‌مریکی: کوردستان دكارت رۆژهه‌لاتا ناڤه‌راست ئارام بكت
هه‌ولێر-KDP.info-
ڕاوێژکاری سه‌ربازیی ئه‌مریکا (ئێرنی ئودێنۆ)، که جه‌نه‌ڕاڵکی سه‌ربازیی خانه‌نشینه و له ڕۆژنامه گرینگه‌کانی جیهاندا شروڤه‌ی سه‌ربازی ده‌نووسێت، ده‌ڵێت، له‌و بارودۆخه نوێیه‌ی که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، کوردستان ده‌توانێ ببێته کلیکی سه‌قامگیریی ناوچه‌که.
له بابه‌ته‌که‌یدا كه واشنتۆن تایمزدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسەر ده‌ڵێت، “له ئێستادا تورکیا له به‌رده‌م ڕاپرسیدایە که ستره‌کتۆری ده‌سه‌ڵات پێشبینی ده‌کرێ بگۆڕێت، (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردوغان) سەرۆککۆماری تورکیا له ئێستادا گرفتی خۆی به تورکیا ده‌زانێ، به‌ڵام ڕۆژی دوای ڕاپرسییەکە هه‌ڵکشانی ئێران له‌به‌رده‌می دێته پێشه‌وه. له‌و کاته‌دا ته‌نیا کلیل بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه و ڕزگاربوونی به‌هۆی کوردستانه‌وه ده‌بێت.”
(ئۆدینۆ)، بڕوای وایە “هه‌موو یاریکه‌ره‌کانی ناوچه‌که پێویستیان به کوردستانه، ناوچه جیۆگرافییه‌که‌ی له‌و بارودۆخه‌دا زاڵه، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاکی کورددا له عێراق و سووریا بۆ ئێران زۆر گرینگه، هه‌روه‌ک چۆن ده‌یه‌وێت پشتێنه‌یه‌کی نه‌پساوه دروست بکات له عێراقه‌وه بۆ سووریا و لە سووریایش له‌سه‌ر سنووری تورکیا، بۆ شاری عه‌فرینی ڕۆژئاوای حه‌له‌ب، تا بگاته بنکه‌ی ده‌ریایی ڕووسیا له ته‌رتووسی که له که‌ناره‌کانی سووریایه.”
ڕاوێژکارە سه‌ربازییەکەی ئه‌مریکا ده‌شڵێت “ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران چاویان بڕیوه‌ته خاکی کورد له ڕۆژئاوای مووسڵ، بۆیه ئه‌و هه‌موو چه‌کداره شیعه‌یه‌ی که له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به خۆیانن و ژماره‌یان ١٥هه‌زار کەس ده‌بێت، له‌و ناوچه‌یه جێگیر کردووه”.
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوە دەکات کە “ئه‌و چه‌کدارانه له ئێستادا شاری ته‌له‌عفه‌ریان داگیر کردووه کە له نێوان مووسڵ و سنووری سووریایه و به داگیرکردنی خاکه‌که‌ی کوردستان له‌و ناوچه‌یه ئێران خۆی به سووریاوه ده‌به‌ستتێته‌وه.”
(ئێرنی ئودێنۆ) لە وتارەکەی خۆیدا بۆ واشنتۆن تایمز، باس لەوەش دەکات کە “ئه‌مریکا و تورکیا پێویستیان به کورده له دووباره سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که و ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن”. هەروەها دەنووسێت “کوردستان ئه‌و پانتاییه جوگرافییه‌یه که ڕێ له پرۆژه فراوانخوازییه‌که‌ی و کشانی به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گرێ و له‌و کاره‌دا ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها تورکیا که دوای ڕاپرسی یه‌که‌م گرفتی ده‌بێ به ئێران، ناتوانن ده‌ستبه‌رداری کوردستان بن.”
لەو ڕووەوە (ئۆدێنۆ) داوا ده‌کات که “ئه‌مریکا ناوچه‌یه‌کی ئارام له ڕۆژئاوای کوردستان دابمه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی هه‌میشه‌یی له هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه، چونکە کوردستان کلیلی هاوسه‌نگیی هێزه له ناوچه‌که و ئامانجه ستراتیژییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا له ناوچه‌که‌دا ته‌نیا له ڕێی کوردستانه‌وه به‌دی دێت، پێویسته ئه‌مریکا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی هاوشێوه‌ی ئه‌وەی له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا له ئه‌ڵمانیا دروستی کرد، له کوردستان دروست بکات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
