شبكة لالش الاعلامية

پارێزگارێ دهۆكێ:ئاوارێن شنگال ژبه‌ر په‌كه‌كێ ناڤه‌گه‌رن

پارێزگارێ دهۆكێ: ئاوارێن شنگال ژبه‌ر په‌كه‌كێ ناڤه‌گه‌رن 
زاخۆ-KDP.info-

پارێزگاری دهۆك ده‌ڵێت، هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ن و هاووڵاتیان ترسیان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌؛ ده‌شڵێت، یه‌كێكی دیكه‌ی هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ نه‌بوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

(فه‌رهاد ئه‌تروشی)، پارێزگاری دهۆك له‌ میانه‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ قه‌زای زاخۆ ڕایگه‌یاند، “یه‌كێك له‌ هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌وه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری شنگال، ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی شنگال نه‌بونایه‌ ئه‌وه‌ بێگومان ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئاواره‌كانی شنگال ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر شوێنه‌كانیان، ڕاستتر بڵێم په‌كه‌كه‌ ڕێگره‌ له‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال و ئاواره‌كانی ئێزدی له‌ ترسی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.”

(ئه‌تروشی) گوتیشی، “هۆكارێكی دیكه‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال په‌یوه‌ندی به‌ خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ هاووڵاتیان پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاریی ژیان هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان.”

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قه‌زای زاخۆ پارێزگاری دهۆك پاركێكی گشتی له‌سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی زاخۆ كرده‌وه‌ و له‌ چۆنیه‌تیی كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی زاخۆی كۆڵییه‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچه‌كا رزگاربووى كۆمكوژيا ئێزديان لسه‌رێ چيايێ شنگالێ ساخكر

Lalish Duhok

ئێزدى به‌رهه‌ڤیێن گێرانا رێوره‌سمێن جه‌ژنا جه‌مایێ دكه‌ن

Lalish Duhok

شێخ شامۆ:دەنگدانا ئێزدیان ب بەلێ، دەربازبوونە ژ عەرەبكرن و کارەساتێن دی

Lalish Duhok